شاری #هەولێر# و هۆڵی #یانەی شەتڕەنجی خانزاد# پاڵەوانێتی زۆنی کوردستانی شەتڕەنجی میوانداری کرد.
بە بەشداری 54 یاریزان لە هەردوو ڕەگەز کە بریتیی بوون لە یاریزانانی شارەکانی، (هەولێر، #دهۆک#، #سلێمانی# و #کەرکووک#)، پاڵەوانێتی شەتڕەنجی زۆنی کوردستان بەڕێوەچوو، لەو پاڵەوانێتییەدا و دوایی ڕکابەرییەکان دواجار پێنج یاریزان توانیان بگەنە قۆناغی یەکەمی یارییەکانی پاڵەوانێتی ئێراق.
سەبارەت بە ئەنجام دانی ئەو پاڵەوانێتییە و ئەنجامی یاریزانانی، #ئەسعەد ئیسماعیل# ئەندام لە یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی ئێراق و سەرپەرشتیاری گشتی پاڵەوانێتییەکە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، ئەم پاڵەوانێتییە تایبەتە بە ناوچەکان کە لەم وەرزەدا 54 یاریزان لە ناوچە (زۆن)ی کوردستان بەشداریان کرد و دوای ڕکابەری یاریزانانی دواجار پێنج یاریزانی توانیان بگەنە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتی ئێراق.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە لە شاری سلێمانی سێ یاریزان سەرکەوتووبوون کە بریتین لە (ڕێباز ناسر، نالی محەمەد) یاریزانانی یانەی پێشمەرگە و ، (بەختیار حەمە ساڵح) یاریزانی شارەکە.
هەروەک ئەسعەد وتی، لە شاری هەولێر (پۆڵا ئازاد و سەمیر تەها) هاوشانی سێ یاریزانەکەی شاری سلێمانی بوونە یاریزانی گەیشتوو بە قۆناغی یەکەمی ئەو پاڵەوانێتییەی کە بڕیارە لە ڕێکەوتی #07-08-2024# و لە شاری #بەغدا# بە بەشداری زیاتر لە 30 یاریزان بەڕێوە بچێت. [1]