ناو: هیوا
نازناو: هیوا جەلەمۆردی
ساڵی لەدایکبوون: 1982
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #جەلەمۆرد#ی شارەدێی #ئاغجەلەر#ی شارۆچکەی #چەمچەماڵ#
$ژیاننامە$
لەدایک بووی ساڵی 1982ی گوندی (جەلەمۆرد)ی بناری خالخاڵانی شارۆچکەی چەمچەماڵ
دەرچووی پەیمانگای کۆمپیوتەر و خوێندکاری بەشی یاسا و زانستە سیاسەکان قۆناغی سێیەم
کەسوکار و چالاکوانی بواری جینۆساید و ئەنفالە و دەربازبوی ئەنفالە و بەچاوی خۆی مەرگەساتەکەی بینیوە وە ئەندامی ڕێکخراوی (لاها) یە بۆ پرسی ئەنفال و جینۆساید و لە ئێستادا کارمەندی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
دەستەی نووسەرانی ساڵنامەی (بابەڕووشه) یە کە ساڵانە لە یادی ئەنفالکردنی گوندەکانی بناری خاڵخاڵان ژمارەیەکی لێدەر دەچێت تایبەت بە ئەنفالکردنی سنوورەکە
خاوەنی (487) کەس لە ئەنفالکردنی گوندەکەی و (51) کەس لە بنەماڵەکەی و (21) کەس لە خانەوادەکەی نزیکترین کەس (باوک و مامە و پورو خاڵۆژن و مامۆژن و ئامۆزاو پورزاو خاڵۆزاو نەنک و براژنی)هتد... جگە لە ئامۆزاو پورزای دایکی و باوکی، وە لە هەمان کاتدا نەنکی دایک دایکی و باپیری باوک باوکی دوای (6) مانگ لە نوگرە سەلمان گەڕاونەتەوە بەڵام دوای گەڕانەوەیان بە چەند ساڵێگ ئەوانیش لە سوێ و دوری و لە چاوەڕێی ئازیزانیان چاویان بۆ هەتاهەتا لەیەک ناو کۆچی دوا ماڵ ئاواییان کرد. [1]