کڕین دیتنەوەیە فرۆشتن بزرکردنە
لەسەر کڕین و فرۆشتن زۆر ئیدیۆم و وتەی نەستەق هەیە پێشینانمان وتویانە: ئەوەی زەوی بکڕێت ساڵێک هەژار دەبێت، ئەوەی زەوی بفرۆشێت ساڵێک دەوڵەمەند دەبێت، لە سنووری #هەولێر#ێش دەوترێت: موڵک کڕ ساڵێک قەرزار دەبێ، لەو ئیدیۆمەدا دەردەکەوێت کڕین وەکوو ئەوە وایە شتێک بدۆزییەوە و فرۆشتنیش ونبوونی شتێکە چونکە نایبینییەوە بۆیە وتراوە: کڕین دیتنەوەیە فرۆشتن بزرکردنە. [1]