ناونیشانی بابەت: 106 ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا شێخ مەحموودی حەفید یەکەمین حکوومەتی کوردی ڕاگەیاند
ئامادەکردنی: زاگرۆس کوردستانی
106 ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە 17ی نۆڤێمبەری 1918 #شێخ مەحموودی حەفید# یەکەمین حکوومەتی کوردی ڕاگەیاند و شاری #سلێمانی#ی کردە پایتەختی حکوومەتەکەی.
لەبارەی حکوومەتەکەی شێخ مەحموودەوە، (ستیڤن لۆنگریک) لە پەرتووکەکەیدا (عێراق لە 1900 – 1950) دەڵێت: دەسەڵاتی فەرمانڕەوایی شێخ مەحموود ناوچەکانی #هەڵەبجە# و سلێمانی تا دەگاتە #ڕەواندز#ی گرتەوە و ماوەیەکیش کۆیە و ناوچەکەیشی سەر بە شێخ بوون و بەدەیان سەرۆک خێڵی کوردی چوونە پاڵی و زمانی کوردی بووە زمانی فەرمیی میرییەکەی و فەرمانبەرەکانیشی لە کورد بەولاوە کەسی تر نەبوون. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=