بڵاوبوونەوەی هەواڵێک دەربارەی عەبدولڕەحمان پاشای سلێمانی لە ڕۆژنامەیەکی هۆڵەندیدا
ڕۆژنامەی هۆڵەندی Journal du département des)
Rhin du bouches) کە لە ڕۆژی #11-04-1811# چاپ و بڵاوکراوەتەوە، لە هەواڵێکی خۆیدا کە لە ڕۆژی 5ی مارتەوە لە ئەستەمبوڵەوە نێردراوە و لە لاپەڕە 3ی دا بەهەردوو زمانی هۆڵەندیی و فەڕەنسیی بڵاوکراوەتەوە، باسی لەو ڕووداوانە کردووە کە لە پاشاڵکی بەغدا ڕوویداوە، بەتایبەتیی پاش لابردن و مردنی سولەیمان پاشا و تێوەگلانی هێزە خۆجێیەکانی دیکەی ناوچەکە،
بەتایبەتیی والی موسڵ لە کێشەکان. هەر لەم هەواڵەدا ناوی عەبدولڕەحمان پاشای بابان هاتووە کە لە سلێمانییەوە بەهێزێکەوە بۆ
یەکلاکردنەوەی کێشەکانی دەسەڵاتدارێتی بەغدا بەهێزەکانی موسڵەوە پەیوەستبووە و بەهەردوولا دەهەزار کەسێکیان کۆکردووەتەوە. لە ڕاستیدا
دۆخی ناوچەکە لەم قۆناغەدا بەئاڵۆزییەکی زۆردا ڕۆیشتووە و بارودۆخی #میرنشینی بابان#یش بەهۆی تێوەگلانی لەم شەڕانەوە بەرەو نائارامیی چووە، هەرچەندە پاشای #سلێمانی# هەوڵێکی زۆری بۆ
فراونکردنی میرنشینەکەی و چەسپاندن و فراوانکردنی دەسەڵاتی میرایەتیی بابان دەدا، بەڵام ململانێی ئێرانیی و عوسمانیی لەلایەک و
ململانێی ئەندامانی بنەماڵەی میرایەتیی و تیوەگالنیان لەو ڕووداوانەی لە ویالیەتی #بەغدا# و #موسڵ# ڕوویدەدا وای کردبوو ئەو ئاواتانەی عەبدولڕەحمان پاشا نەیەنەدی. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=