یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی ئێراق لەنێو هۆڵی ئەنتەر لە شاری #بەغدا#ی پایتەخت قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی کچانی ئێراقی بە بەشداری هەشت کیژە یاریزان ئەنجام دا.
لەو پاڵەوانێتییەدا کە یارییەکانی ماوەی 5 ڕۆژی خایاند دواجار و لە دوایی ڕکابەرییەکی بەهێزی کیژە یاریزانان #بەهرە تەیب ڕەشید# کیژە یاریزانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە توانی بە کۆکردنەوەی 4، 5 خاڵ پلەی دووەم دەستەبەر بکات و بگاتە یارییەکانی قۆناغی کۆتایی.
سەبارەت بە ئەنجام دانی ئەو پاڵەوانێتییە و ئەنجامی کیژە پێشمەرگەکە، #ئەسعەد ئیسماعیل# ئەندام لە یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی ئێراق بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، ئەم پاڵەوانێتییە بۆ دیاری کردنی سێ یاریزانی پێشەنگ بوو تا لە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی ئێراق بەشداری بکەن، ئەسعەد ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕکابەرییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە زۆر بەهێز بوون و سەرەنجام و لە کۆتایی و لەنێو هەشت کیژە یاریزان، (غەزەل نەوال) بە 5 خاڵ یەکەم بوو هەروەک کیژە یاریزانی پێشمەرگە (بەهرە تەیب) توانی بە جیاوازی نیو خاڵ لەگەڵ خاوەن پلەی یەکەم دووەم بێت و پلەی سێیەمیش بۆ (لەنیا سەڵاح) بوو بە هەمان ژمارەی خاڵەکانی بەهرەی بەهرەمەندمان.
دواجار ئەسعەد وادەی کۆتا قۆناغی یارییەکانی کچانی بۆ پێشمەرگە سپۆرت ئاشکرا کردوو وتی لە کۆتایی ساڵی 2024 و لە شاری بەغدا یارییەکانی کۆتایی ئەنجام دەدرێت.[1]