#سلێمانی# و شەشی ئەیلول لە ڕۆژنامەیەکی فەرەنسییدا
ڕۆژنامەی فەرەنسی (Ordre'L) پاریسی کە لە ڕۆژی #12-09-1930# دا چاپ و بڵاوکراوەتەوە، هەواڵی ڕاپەڕینەکەی شەشی ئەیلولی شاری سلێمانی بەم جۆرە ڕاگواستووە:
بەغدا، 11ی سێپتەمبەر-گرووپێک لە کورد کە بەدەمانچە و خەنجەر و کوتەک چەکداربوون، لە سلێمانی، لە بەردەمی سەرای حکومەتدا خۆپێشاندانیان کردووە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی دژی ڕێکەوتننامەی ئەنگلۆ-عیراقیی. لە کاتی شەڕ و پێکدادن لەگەڵ پۆلیس سیازدە کەس کوژراون و سیو پێنج کەسیش بریندار بوون. [1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!