پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی #15-08-2024# و لەنێو بارەگەی لالیگا لە شاری #بەغدا#ی پایتەختی ئێراق یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق بە ئامادەبوونی نوێنەری 20 یانەی بەشدار لە خولی نایابی یانەکانی ئێراق کۆبوونەوەیەکی فراوانی بۆ ئامادەکاری و دەستپێکردنەوەی خولەکە ئەنجام دا.
لەو کۆبوونەوەیەدا و دوای ڕاوێژ و ڕاگۆڕینەوە، یەکێتی ناوبراو بڕیاری دا کە یارییەکانی خولەکە لە چارەکی یەکەمی مانگی 10ی 2024 دەست پێبکات.
سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە #وسام محەمەد بازگ# سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، کۆبوونەوەی ئەم وەرزە جیاواز بوو بەو پێگەیەی کە 20 یانە بەشداری خولەکە دەکات و وە بە قۆناغێکی سەختی خولەکە تێپەڕ دەبین کە دەبێت هەر تیمێک 38 یاری بە دوو قۆناغ ئەنجام بدات چونکە یانەکان بە یەک کۆمەڵە یاری دەکەن.
ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بۆ هەر یانەیەک هەیە 25 یاریزان ناونووس بکات و پێنج یاریزانی دیکەی لە تەمەنەکانی خوار (21 ساڵ و 19 ساڵ و 17 ساڵ هەبێت)، وسام ئاماژەی بەوەشکرد کە دەبێت لەم وەرزەدا خولی نایاب لە وادەی دەستپێکی تا پێش (#20-06-2025#) یارییەکانی بە کۆتا بێن و دوو تیمی یەکەم و دووەم ڕاستەوخۆ دەگەنە ڕیزی یانەکانی بەشداری خولی ئەستێرەکان و خاوەن باشترین پلەی دووەمیش کە تیمی سێیەم دەبێت لە بەرانبەر پلەی 18ی ڕیزبەندی خولی ئەستێرەکان یاری دەکەن.
سەبارەت بە سستمی تەکنیکی ڤار کە بڕیار بوو جێبەجێ بکرێت سەرپەرشتیاری تیمەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە وتی، ئەگەر هەیە لە قۆناغی یەکەم سستمی تەکنیکی ڤار جێبەجێ بکرێت بەڵام لە قۆناغی دووەمدا بە جێگیری ئەو سستەمە هاوکاری ناوبژیوانان دەبێت و جێگیرە و لە یارییەکان دەبێت هەر بۆیە لە هەفتەکانی ئاییندەدا لیژنەی هەڵسەنگاندنی یاریگەکان لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق تەواوی یاریگەکانی ئێراق بەسەر دەکەنەوە.
=KTML_Bold=تیروپشکی یارییەکانی خولەکە بۆ وادەیەکی دیکە دواخرا .=KTML_End=
وسام وتیشی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق بڕیاریان دا کە لە داهاتوویەکی نزیک دووبارە کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت و تیروپشکی یارییەکانی خولەکە بکرێت.
دواجار ئەو سەرپەرشتیارە وتی تەنیا یانەین کە لەسەر داهاتی یانەکەمان بەشداری لەو خولە بەهێزە دەکەین و وە تەواوی ئەو یانانەی کە بەشدارن لە خولی نایابی ئێراق بودجەی تایبەتیان لە حکومەت وەرگرتووە. [1]