بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی #دهۆک#، یەکێکە لەو بەڕێوەبەرایەتیانەی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گشتی، #وەزارەتی ناوخۆ#ی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#ە. [1]
کاری بەڕێوەبەرایەتی: بریتییە لە بڕوانامەی بێتاوانی هاووڵاتی، بە وەرگرتنی پەنجەمۆر و پێدانی زانیاری لەسەر پێشینەی هاووڵاتییان بە لایەنی داواکار، بۆ مەبەستەکانی دامەزراندنی هاووڵاتییان لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت، سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات، هەڵگرتنی چەک یاخود ئەندامبوون لە سەندیکا پیشەییە مۆڵەتپێدراوەکان لە هەرێمی کوردستان.
ناونیشانی بەڕێوەبەرایەتی: شارۆچکەی #سێمێل#، کۆمەڵگەی تناهی.