بە مەبەستی پاڵپشتی و ئامادەکردنەوەیان بۆ بەشداری لە خولەکانی کوردستان و ئێراق، #وسام محەمەد بازگ# سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لەگەڵ ستافی مەشقی و یاریزانانی تیمی بێچووە شێرانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە کۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا و سەرەتا وسام پیرۆزبایی لە دەستەی ڕاهێنەر و یاریزانانی تیمەکە کرد کە توانیان شێرئاسا و وەک پاڵەوان نمایشی خۆیان لە خولی بێچووە شێرانی یانەکانی ئێراق بکەن کە یەکێک بوو لە پڕ ڕکابەرییەکان و ئاستێکی بەرزی هەبوو کە خۆشبەختانە نازناو بۆ پێشمەرگەکانی کوردستان بوو.
هەروەک بازگ پاڵپشتی کردن و ڕایگەیاند کە یانەی پێشمەرگە چاوی لە داهاتووی پڕشنگداری ئێوەیە و دەبنە یاریزانی تیمەکانی ئاستەکانی تازەپێگەیشتووان و لاوان و پێشکەوتوان و بە ئاستە بەرزەکەتان ئەنجامی کاریگەر بۆ یانەکەمان بەدەست دەهێنن.
=KTML_Bold=بێچووە شێرە پێشمەرگەکان چاوەڕوانی دوا یاری خولی کوردستانن=KTML_End=
سەبارەت بەو خولە و دوا یاریان سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە وتی، ئێوەی شێرەکانی ئێراق کە قەڵغانی سەرکەوتنتان لە شاری #بەغدا#ی پایتەختی ئێراقەوە گەڕاندەوە لە خولی کوردستانیشدا ئەنجامی گرنگتان هەیە و لە ئێستادا چاوەڕوانی دوا یارین کە ئێمە متمانەی ئەنجاممان پێتان هەیە تا پێکەوە و لە پاش ئەو یارییە لەنێو هۆڵی یانەکەمان ئاهەنگی سەرکەوتنەکان بگێڕین. [1]