کووی تێڕاکردییە ئەوهای دەرهینایە
تێرکردن و دەرهێنان، کارگەیەک چ بەرهەمێک بدات بەناو ئەو بەرهەمەوە ناوی کارگە و کارخانەکە دێت، پیاوێک خاسییەت و ئەدگار و خاسڵەت و سیفەتی چۆن بێت، کوڕەکەشی زۆربەی جاران وەکوو خۆی دەردەچێت، ئینجا ئەو کوڕانەی لە کردەوەی خراپ و بەد دا بەباوکیان بچن لە سنووری #هەولێر#ێ دەوترێت: کووی تێڕاکردییە ئەوهای دەرهینایە. [1]