سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە #13-11-2024#، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی #جەعفەر ڕەستگار# خەڵکی #هەرسین# و #حەمزە تەرکاشوەند# خەڵکی شاری #کەنگاوەر#، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.
ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە #11-11-2024#، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوون.
ئەم دوو بەندکراوە پێشتر لە دوو دۆسییەی جیاوازدا بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر دەسبەسەر کرابوون و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لە سێدارە دران سزا درابوون.[1]