ویلایەتی موسڵ ناوچەیەکی کوردییە و هەستی نەتەوەیی کوردیی لە هەرێمی #سلێمانی#دا زاڵە
لەرۆژنامەی ئەڵمانیی (Elsässer Der) کە لە ستراسبۆرگ لە #23-08-1933# دا چاپ و بڵاوکراوەتەوە، لەباسێکدا بە ناونیشانی: کوردەکان ئاماژەی بە کێشەی ولایەتی موسڵ کردووەو دەڵێت ئەم ناوچەیە لەچوارچێوەی بەرژەوەندییە نەوتییەکانی بریتانیادایە و کوردان پێشتر ڕاپەڕینیان دژی تورکەکان کردووە.
هەروەها باس لە چوونی کۆمسیۆنی دەرخستنی ڕاستییەکان سەبارەت بە کێشەی #موسڵ# دەکات بۆ هەرێمی سلێمانی و دەڵێت کە هەستی نەتەوەیی تێدا زاڵە.
پاش وتەیەکی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی عێراقی کە عەبدولموحسین سەعدون لە بەرواری 21ی جونی 1926 ڕادەگوێزێت کە وتویەتی:
ئەم وڵاتە ناتوانێت بوونی هەبێت ئەگەر هەموو ڕەگەز و پیکهاتەکانی ئەم واڵتە مافەکانی خۆیان نەبێت و کوردەکان دەبێت مافەکانی خۆیان وەربگرن و لەنێو هەموو پلەو پۆستەکاندا کارمەندی و بەرپرسیان هەبێت و بەرپرسانی ئەوێ بە زمانی فەرمی خۆیان مامەڵەیان بکەن و منداڵەکانیشیان پیویستە بە زمانی دایکی خۆیان بخوێنن.
دانیشتووانی کورد ئێستاکە لە هەرێمەکانی ئەربیل و #کەرکووک# و سلێمانی نیشتەجێن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=