ناونیشانی بابەت: شوێنەواری کفری: دەستدرێژی کراوەتە سەر شوێنەوارێکی مێژوویی، کە تەمەنی زیاتر لە 2 هەزار ساڵە و ڕووبەرێکی زۆری زەوییەکەیان کێڵاوە
لە قەزای #کفری# خەڵکانێکی نەناسراو چوونەتە سەر شوێنەواری مێژوویی (قەرەئۆغڵان) و ڕووبەرێکی زۆری زەوییەکەیان کێڵاوە، لەمبارەیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری کفری بەیانێکی دەرکردووە و ڕایدەگەیەنێت، کە ئەو شوێنەیان پەرژین کردووە بۆ ئەوەی پارێزراو بێت، بەڵام پەرژینی ئەو شوێنەوارەیان تێکداوە و لە ئاست ئەو دەستدرێژییەش بێدەنگ نابن و پێشێلکاران دەدەنە یاسا.
ئەمڕۆ هەیینی 22ی 11ی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری کفری بڵاوی کردەوە، کە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر شوێنەواری مێژوویی (قەرەئۆغڵان) لە شاری کفری و ڕووبەرێکی زۆر لەشوێنەوارەکەیان کێڵاوە، ئەمە لەکاتێکدا ئەو شوێنەوارە ماوەی زیاتر لەساڵێکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمانەوە پەرژینی بۆ کراوە بۆ ئەوەی پارێزراو بێت، بەڵام ئەو دەستە تێکدەرانە دەرگای پەرژینەکەشیان تێکداوە.
ئاماژەی بەوەش داوە، ئێمە لەبەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری کفری لەکاتێکدا ئەو تاوانە ئیدانە دەکەین و ڕایدەگەیەنین، کە بە ڕێکاری یاسایی مامەڵەی لەگەڵ دەکەین و لەم پێشێلکارییە بێدەنگ نابین، کە بەرامبەر یەکێک لە شوێنەوارە دێرینەکانی کفری و شارستانیەتیی کوردستان و سامانێکی نیشتمانی کراوە، کە تەمەنی لە 2 هەزار ساڵ زیاترە.
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری کفری داوای لە ئیدارە و حکوومەتی خۆجێیی گەرمیان و کفری دەکات، کە بەزووترین کات بێنە دەنگ بۆ ئەوەی ئەم پێشلکارییە یاسایی و کارگێڕی و شارستانییە ڕێ لێبگرین. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=