کوشتن و بریندارکردنی 2000 سەربازی عێراقیی لە پارێزگای #سلێمانی# لەلایەن ئێرانەوە
ڕۆژنامەی ئەمریکی (NEWS_HOURNAL THE) کە
لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی #22-11-1987# دا، چاپ و بڵاوکراوەتەوە، لەمیانەی بابەتێکدا کە لەژێر ناونیشانی ئێران هێرشیکردە سەر کەشتییەکی یۆنانی لە کەنداودا باس لەو پەلامارانەدەکات کە ئێران بەو دواییە وەک بەشێک لەئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی جەنگ دژی عێراق، کردوێتەییە سەر هەندێک کەشتی وڵاتانی بیانی لە کەنداو لەریگەی بەکارهێنانی گروپی بەلەمی سەربازیی بچووکەوە، بەتایبەتی کەشتییەکی یۆنانیی و هەروەها دانەیەکی دیکەش کە ئاڵای ئەمریکی هەڵکردووە. ئەو دۆخەی کە حاڵەتێکی لەگرژیی و دژواریی لە هاتوچۆی دەریایی لە کەنداو هێناوەتە ئاراو بەو بۆنەیەشەوە لە ئەبوزەبی و بەسەرپەرشتیاریی میرسوڵتانی وەزیری بەرگریی سعودییە، دیدارێک لەنێوان نوێنەرانی وڵاتانی عەرەبیی ساز بدرێت.
لە کۆتایی ئەم بابەتە ئاماژە بەوە کراوە کە هەمان کات ئێران وتویەتی کە 2000 سەربازی عێراقیی کوشتووە و بریندار کردووە و هەروەها 20 کیلۆمەتردوو جاش خاکی ڕزگارکردووە لە ناوچەی #ماوەت# لە باکووری پارێزگای سلێمانی. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=