گەیشتنی خەتی تەلەگراف بۆ #کەرکووک#
بەگوێرەی هەواڵێک کە لە لاپەڕەی سێیەم و بەشی هەواڵەناوخۆییەکانی ژمارە 7ی ڕۆژنامەی (الجوائب)ی میسرییدا، هاتووە، کە لە ڕۆژی #12-07-1861# دا، چاپ و بڵاوکراوەتەوە، واتە 17 ڕۆژ پاش ئەوەی سوڵتان عەبدولعەزیزی یەکەم لەسەر تەختی ئیمپراتۆری عوسمانیی دانیشتووە، خەتی تەلەگراف کەلەئەسکودارەوە گەیشتۆتە بەغدا و لەوێشەوە گەیەندراوەتە #موسڵ# و دواتریش کەرکووک و لەو شوێنانەوە بە زمانی تورکیی پەیام و هەواڵ نێردراون. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=