یەکێکە لە وەزارەتەکانی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#
وەزارەتى پلاندانان سەرپەرشتیاری ئامادەکردنی پلانەکانی پەرەپێدانی هەرێم و پلاندانان بۆ وەبەرهێنانی حکومی دەکات بەهەماهەنگی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بە ڕەچاوکردنی گرنگتربوون.
خزمەتگوزارییەکانی وەزارەت:
پێدانى زانیارى لەسەر ئامارە جیاجیاکان کە لە (دەستەى ئامارى هەرێم)ى سەربە وەزارەتى پلاندانان ئەنجام دەدرێن.
ئەنجامدانى پشکنینەکانى خشڵى هاوردەکراو بۆ هەرێم و بەدواداچوون و پێدانى مۆڵەتى زێڕینگرى.
ئەنجامدانى خولى پەرەپێدانى مرۆیى بۆ کارمەندانى حکومەت لە ئەنستیتۆى کوردستان بۆ پەرەپێدانى مرۆیی -KIPA
پۆلێنکردنى کۆمپانیا و بەڵندەران، دەرکردن و نوێکردنەوەى ناسنامەکانیان.
پەرەپێدانى کارمەندانى حکومەت لە بوارى گرێبەستە گشتییەکان لە ڕێگاى کردنەوەى خول بۆیان
خستنەڕووى زانیارى پێویست لەسەر پڕۆژەکانى وەبەرهێنانى حکومى.
ئامادەکردنی بەرنامەی گشتگیر بۆ هێزی کاری مرۆیی و بەرزکردنەوەی ئاستی توانستی ڕاپەڕاندنی کار.
کارکردن و دۆزینەوەی سەرچاوەی پارەدەر و بەخشەرەکان و هاندانی کەرتی تایبەت و وەبەرەهێنانی خۆماڵی و بیانی.
پەیڕەوکردنى سیستەمێکی نیشتمانی بۆ پێوەرکاری و کۆنترۆڵی جۆرەکی، پشتبەستن بە تایبەتمەندی ئێراقی و جیهانی.
وەزارەت پڕۆسەکانی ئامار (احصاء) ئەنجامدەدات لە هەرێمى کوردستان.[1]
ناونیشانی وەزارەت: #هەولێر#، شەقامى 60 مەترى، نزیک سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران.
=KTML_Email_Begin=info@mop.gov.krd=KTML_Email_Between=info@mop.gov.krd=KTML_Email_End=
=KTML_Tel_Type_Mobile= =KTML_Tel_Begin=00964662230170=KTML_End=