ناونیشانی بابەت: مۆزەخانەی ورمییە گەوهەرە مێژووییەکانی لە ئامێز گرتووە
ئامادەکردنی: #ڕۆیا سەردار#
مۆزەخانەی #ورمێ#یە لە ساڵی 1967 زایینی دروست کراوە، ژێرخانەکەی 750 مەتر چوارگۆشەیە و ڕووبەرەکەی 2000 مەتر چوارگۆشەیە.
دوای چەند ساڵێک بەمەبەستی پاراستنی کار و کەلوپەلی ناوازە و هاوتەریب لەگەڵ فراوانبوونی مۆزەخانەکە، دوو فەزای تاڕادەیەک گەورە و گەنجینەی ژێرزەمینی بۆ مۆزەخانەکە زیاد کرا.
ئەم مۆزەخانەیە هۆڵێکی گەورەی هەیە، کە تایبەتە بە کەلوپەلی کۆن و مێژوویی سەر بە قۆناغە مێژووییە جیاوازەکان و هۆڵێکی بچووکی تایبەت بە مۆزەخانەی ئەنترۆپۆلۆژی هەیە.
کۆمەڵێک کتێبی نایاب، کە زۆربەیان قورئان و کتێبی ئایینی و ئیسلامین، لە مۆزەخانەی ورمێدا هەڵگیراون. هەروەها لەم مۆزەخانەیەدا کەلوپەلی سەردەمی پێش مێژوو و مێژووی ئیسلام و هەروەها کەلوپەلی پەیوەندیدار بە هونەرە نەتەوەیی و دیکۆراتییەکان، ئەنترۆپۆلۆژی، کاری دەستی و ... هتد هەیە. لەم گەنجینەیەدا زیاتر لە 30 هەزار بابەتی کەلوپەلی کۆن و مێژوویی هەڵگیراون، کە کۆنترین بەرهەمەکانیان سەر بە هەزارەی حەوتەمی پێش زایینن.
لە مۆزەخانەی ورمییەدا سێ نووسراوی هەزارەی یەکەمی پێش زایین بە ناوی ستێلی #کێلەشین#، ستێلی موانا و نووسراوی مەحموود ئاباد هەیە، کە بە نووسینی بزماریی #ئورارتوو#یی نووسراون، نوێترین بەرهەمەکانی ئەم مۆزەخانەیەش هی سەردەمی قاجارەکانە.
(مۆزەخانە) وشەیەکی یۆنانییە، کە لە (موزە یون) مۆزەخانەی یۆنەوە، کە بە واتای کۆبوونەوەی فریشتەکان دێت، وەرگیراوە. بەگشتی مۆزەخانە شوێنێکە، کە کۆمەڵێک بەرهەم و کەلوپەل لە شوێنێک، یان بینایەکدا هەڵدەگیرێن و نمایش دەکرێن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=