لە وشکی بەیاری هەڵدەپەڕێت
لە هەڵپەڕکێی ڕەشبەڵەکی کوردەوارییدا کە کیژ و کوڕ دەستی یەکترییان دەگرت و بەیەکەوە هەڵدەپەڕین و کەیف و خۆشیان بە یەکتری دەهات کیژ بە کوڕ و کوڕیش بە کیژان، زیاتر قۆشمە و هەڵبەز و دابەزییان دەکرد، هەندێک جار کوڕێک هیچ کچێکی ناچووە دەستەوە و بەڵام لە هەڵپەڕکێکەش ناهاتە دەرەوە بە گاڵتەوە کوڕە هاوڕێکانی پێیان دەوت: لە وشکی بەیاری هەڵدەپەڕیت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ ماندووبوون و هیلاکییەکی بێ بەرهەم وتراوە: لە وشکی بەیاری هەڵدەپەڕێت.[1]