لە بۆ خۆی نێرەکەرێکە
لە #کۆیە# و #هەولێر#ێ و لە کوردستانیش ئامرازی لەبۆ، بەکاردەهێنرێت، دەوترێت: لە بۆ ئەوەی، لە بۆ خۆی، لە بۆ تۆ، هەندێک جار لە جیاتی (بۆ) و (لۆ) بەکار دەهێنرێت، لەو ئیدیۆمەدا بەکەسێکی بەڕەڵڵا و بەرهەڵدای کە کەس دەست نەخاتە کاروبارییەوە و بەئارەزووی خۆی مامەڵە بکات دەوترێت: لە بۆ خۆی نێرەکەرێکە.[1]