=KTML_Bold=هەڵبژاردنەکانی تورکیاو ئاڕاستەکانی کەمپەین=KTML_End=
#حەسەن ئەحمەد مستەفا#
کەمپەینی سەرۆکایەتی تورکیا لە 10ی ئازارەوە بە فەرمی دەستی پێکرد و سەرۆک ڕەجەبی تەیب ئەردۆغانیش کە بۆ سێیەم جار خۆی کاندید دەکاتەوە، ئێستا دەزانێت ڕکابەرە سەرەکییەکەی کێیە،
کەمال کیلیچدارئۆغڵوی ، 74 ساڵانە، پاشخانێکی بیرۆکراتی هەیە، زۆربەی کات لەلایەن چاودێرانەوە بە ڕکابەرە سەرەکییەکەی ئەردۆغان و میراتگری کەمالییەت و عەلمانییەتە تایبەتەکەی تورکیا وەسف دەکرێت، ئەو لە لایەن کوتلەی شەش قۆڵی یان هاوپەیمانی شەش لایەنەوە دوای چەند هەفتەیەک لە دانوستان و گفتوگۆی چڕ وەک سەرکردەوسەرکێشی ئۆپۆزسێۆن دیاریکرا.
کوتلەکە، پێش هەڵبژاردنی 2023 پێکەوە کاردەکەن ئامانجیانە گرەوی هەڵبژاردن لە سەرۆککۆمار ئەردۆغان ببەنەوەو سیستەمی پەرلەمانی بگێڕنەوەو تورکیا بخەنەوە سەر ئەوسکەیەیی کە پێشتر لە چوارچێوە عەلمانی و نەتەوەییەکە لەسەری دامەزراوە، جگە لە ستراکچەری دەوڵەت سیاسەتەکانیشی بریتی بێت لە کەمتر پەلهاویشتنی ئیسلامیانەی عوسمانیانە، بەڵکو پتر بەهێزکردنی دەوڵەتی نەتەوەیی بێت، کەمتر پەیوەندی لەگەڵ گروپەکانی سونی لە عێراق، فلستین، یەمەن و لیبیا هەبێت بەڵکو زیاتر کاری دیپلۆماسی دەوڵەتی بێت، هەموو ئەم گرەوانە ئاسان نین تا ئەردۆغان سەرۆک بێت، شەش قۆڵییەکە ڕایدەگەێنێت کە (بوونی ئەردۆغان و هەەکانی مایەیی قەیران و هەڵاوسان بوەو دەبێت) وبەڵێنی ژیانی چاکتر بەخەڵکەکە دەدەن.
هەرچەندە سەبارەت بە ڕۆڵی ئابوری لە هەڵبژاردنەکانی تورکیاو کاریگەری لەسەر تێڕوانینی دەنگدەران ئوپوزسێۆن هێشتاش ناتوانێت ململانێی ئەردۆغان و پارتەکەی بکات، چونکە تۆماری ئوپۆزسیۆن تەقلیدی تورکیا لە شەست حەفتاساڵی تورکیادا کە دەەڵاتیان لە دەست بووە تۆمارێکی پڕ لەشکستی ئابورییەو هێشتاش لە بواری ئابوری دۆخی لایەنگرانی ئەردۆغان چاکترەو خاوەنی وێنەیەکی ئابوری شیاوترن، لەم هەڵبژاردنەیشدا تا ئێستە پارتی گەلی کۆماری CHP و پێنج لایەنەکەی دیکە پێشنیاری هیچ پڕۆژەیەکی ئابوری گرنگیان نەکردووە. ئەمەشە وادەکات بڵێین شتێکی بۆ دەنگدەری گەنج نەگوتووە.
لەوانەیە ستراتیژییەتی شەش قۆڵی ئۆپۆزسیۆن کەجەخت لە گۆڕینی سیستەمی سیاسی و بابەتی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی دەکاتەوە لەئە مڕۆدا کە سەدان هاوڵاتی لە سڕەی بەدەست هێنانی کیلۆ گۆشتێکی نرخ هەرزاندان زۆر کاریگەر نەبێت، ڕاستە ئۆپۆزسیۆن چەندین جار جەختیان کردۆتەوە کە پابەندن بە گەڕاندنەوەی پێکهاتە رەسەنەکەی تورکیا لە سەرۆکایەتییەوە بۆ پەڕلەمانی، بەڵام جەخت دەکرێتەوە کە لەهەموو ئەمانە زیاتر کاریگەری لە سەر تێڕوانینی دەنگدەران زەقکردنەوەی هەڵەکانی سەرۆک کۆمارە زیاتر لە باسکردنی کرۆکی یان چۆنییەتی سیستەمی سیاسی.
پرسێکی دیکە بریتیی لە سیاسەتی دەرەوە کە کاریگەری گرنگی لەسەر سیاسەتی ناوخۆی تورکیا هەیە شارەزایان باسی ئەوە دەکەن کە سەرۆک ئەردۆغان سیاسەتی دەرەوەی وەک ئامرازێکی توندوتیژانە بەکارهێناوە بۆ نمونە هێرشەکانی تورکیا لە سوریا و عێراق. هەروەها تێوەگلانەکانی لە باکوری ئەفریقا و ئازەرباینجان و ئەرمەنستان
بەمەش کوتلەی دەنگدەری ناسیۆنالیستی خۆی بەهێز کردووە و ڕای گشتی لە بەرژەوەندی ئەودا کۆکردۆتەوە، لەوانەشە ئەمەبێت کە ئەردۆغان کارتی نەتەوەپەرستی خستۆتەدەست خۆیی و ئەم کارتەشی وەک کارتی ئابوری لەدەستی ئۆپۆزسێۆندا لاواز کردووە،
- پرسی کورد،
ئۆپۆزسێۆن بە ئومێدی ئەوەن بەهۆی پاڵاوتنی کەمال کیلیچدارئۆغڵو بتوانن دەنگی کورد بۆهاوپەیمانییەتییەکەیان کۆبکەنەوە ، ناوبراو خەڵکی ناوچەی دێرسیمە کە زۆرینەی کوردە و ئەندامی کەمینەی عەلەویە، ئەو پێی وایە بە پێی پرۆفایلی خۆی دەتوانێت دەنگی کورد بەدەست بهێنێت
- ڕاپرسییەکان
ڕاپرسییە سەرەتاییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 14ی ئایار پێمان دەڵێن کەمال کیلیکدارئۆغڵو، ڕێبەری CHP ،کە بە کاندیدی هاوپەیمانی نەتەوەیی ناونراوە، لە پێش سەرۆک کۆمار #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، کاندیدی هاوپەیمانی دێت، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی راوێژکاریی ماک، ئەنجامی دوایین ڕاپرسییان بڵاوکردەوە کە بەگوێرەی ئەوان کلیچدارۆغڵو لەسەدا 47 و ئەردۆغان لەسەدا 42ی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت ئەوانی تر، لەوانە موحەرەم ئینس، لەسەدا 3. ئار-جی بەهەمان شێوە وای دەست کەوتووە کە هەڵبژاردنەکە دەچێتە خولی دووەم بەپێی ئامارەکە، کلیچدارۆغڵو لەسەدا 46.2 ئەردۆغان لەسەدا 43.1ی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت.
لە 10ی ئازار لەلایەن پی ئەی ئارەوە ئەنجامێکی سەرنج ڕاکێش ڕاگەیەنرا کەوا کاندیدی هاوپەیمانی نیشتمانی کلیچدارۆغڵو لەسەدا 57.1ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، هاوکات ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆمارییەکان لەسەدا 42.9 ، پی ئەی ئاڕ لە ڕێگەی چاوپێکەوتنی تەلەفۆنی بە یارمەتی کۆمپیوتەر (CATI) بە بەشداری هەزاران کەس لە 12 پارێزگا ئەنجام دراوە.
لە ڕاپرسیەکەی ئەی ئێڵ ئێف دا، جیاوازیەکە 10.2 خاڵ بوو.
لە ڕاپرسیەکەدا، کلیچدارۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانی نیشتمانی، لەسەدا 55.1ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، هاوکات کاندیدی هاوپەیمانی سەرۆکایەتی ئەردۆغان لەسەدا 44.9 مایەوە.
کاتێک تەماشای کاندیدەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 24ی حوزەیرانی 2018دا دەکەین دەبینین کە
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 24ی حوزەیرانی 2018دا، رەجیب تەیب ئەردۆغان بە 52.4 لە سەدی دەنگەکان لە خولی یەکەمدا بە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا. دەزگەو کۆمپاناکانی ڕاپرسی لە تورکیا ڕۆڵێکی گرنگیان لە نیشاندانی ئەگەرەکان هەیە، حساباتی زۆریان لەسەر دەکرێت هەرچەندە ئاگومێنتەکانی ئوپۆزسێۆن لاوازن و هێشتاش بەرامبەر دەسەڵات و توانا بیروکراتییەکەی بەهێز نین، لە گەڵ ئەوەشدا لە ناو ئەوپەڕی ژیان سەختی و گوماندا ، هەڵاوسانی پارەو وبازاڕو کارەساتەکانی سروشتی و نەبوونی دەست پێشخەری پێویستی دەوڵەتدا ڕاپرسییەکان ئاماژە بەسەرکەوتنی ئۆپۆزسێۆن دەکەن ئەمەش وادەکات لەکۆتایدا جەخت بکەمەوە ئەگەر پێش بینییەکان بەم شێوەیە لە بەرژەوەندی ئۆپۆزسێۆن بن دوور نییە هەڵبژاردن هەندێک دوابخرێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=