لە نوێترین بڕیاری مرۆڤدۆستانەی تورکیادا، ئەمجارەیان بە گیانێکی وەرزشکارانەوە، مۆرینهۆ (ڕاهێنەری پورتوگالیی یانەیەکی تۆپی پێی تورکیا) بە پێبژاردنی 20٫000 یۆرۆ (خەڵات) کراوە.
شایەنی باسە مۆرینهۆ وتبووی ئاستی تۆپی پێی تورکیا و سیستەمی دادوەرییەکەی بەپێی پێویست نییە. بۆیە فیدراسیۆنی تورکیا پێی وتبوو: ئەم قسەیەی جەنابت بێڕێزییە بە تۆپی پێی گەلی مەزنی تورک (20,000) یۆرۆ ببژێرە و وا بزانە خەڵات کراوی. مۆرینهۆش وتبووی چۆن؟
ئەوانیش لە وەڵامدا وتبوویان: چۆن و مۆنی پێ ناوێ، حەز دەکەی بە تۆمەتی پشتگیریکردنی (کوردان) دۆسییەیەکی تیرۆرت بۆ بکەینەوە؟
مۆرینهۆش وتبووی: وەڵڵا خۆ ڕاست دەکەن. ئەمجار تێگەیشتم، دەستان خۆش بێت. ئەوە بیست هەزارەکە و خۆم سەلامەت، سپاس بۆ ئێوە.
تێبینی: وشەی (خەڵات کراوە) تەنزە و بە واتای (سزادراوە). [1]