ناونیشانی بابەت: لابردنی بۆرییەکانی ڕەحم چییە و چۆن دەکرێت؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
بریتییە لە یەکێک لە شێوازەکانی ڕێگری کردن لە دووگیانی کە ناتوانرێت پێچەوانە بکرێتەوە، پیتاندنی هێلکە لەناو ئەم بۆرییانە ڕوودەدات بۆیە بە لابردنیان دووگیانبوون ڕوونادات.
=KTML_Bold=چۆن ئەنجام دەدرێت؟=KTML_End=
لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە کە دەکرێت بە نازور ئەنجامبدرێت یان نەشتەرگەری تری بەشی خوارەوەی سک بۆ نموونە لەگەڵ نەشتەرگەری منداڵبوون.
-ئەم شێوازەی ڕێگریکردن لە دووگیانی بۆ ئەو خانمانە گونجاوە کە خێزانیان تەواوکردووە و پلانی منداڵی تریان نییە یاخود خاوەنی منداڵی زۆرن.
هەروەها ئەو خانمانەی چەندین نەشتەرگەری منداڵبوونیان بۆ ئەنجام دراوە و دووگیانبوونەوەیان مەترسی درووست دەکات لەسەر ژیانیان. [1]