بە مەبەستی گرنگیدان بە پێشکەوتنی وەرزشکاران و بوونیات نانی پێگەیەکی بەهێزی ئەو بوارە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #09-10-2024# شاندێکی یانەی وەرزشی مەسافی شیمال بە سەرۆکایەتی خاتوو (سەنا سەلمان) جێگری سەرۆکی ئەو یانەیە و (ئەیوب سەمین) ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی یانەی مەسافی سەردانی یانەی وەرزشی پێشمەرگەیان کردوو لەلایەن بەڕێز #شێخ جەعفەر# شێخ مستەفا سەرۆکی یانە و حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆک پێشوازی کران.
لەو سەردانەیاندا و سەرەتا سەرۆکی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بەخێرهاتنی لە جێگری سەرۆک و ئەندامانی یانەی مەسافی شیمال کردوو هەروەک ڕۆڵی وەرزشی لە پێشکەوتنی کۆمەڵگە باسکرد و بە گرنگی زانی یانەکان جیاوازی لەنێوان تیمەکان و ئاستی یاریزانان نەکەن و هەوڵ بدەن وەرزش لە وڵاتمان پێشبخەن ئەوەش بە بەرزکردنەوەی ئاستی وەرزشکاران و دابین کردنی هەموو ئەو پێداویستیانەی لەم سەردەمەدا ڕۆڵی لە پێشکەوتنی وەرزش دەبێت.
هەروەک سەرۆکی یانە خۆشحاڵ بوو کە لەگەڵ یانەی مەسافی شیمال پێکەوە کار بۆ ئەو مەبەستە بکەن و هیوای خواست بگەن بەو ئەنجامەی کە بۆ پێشکەوتن و برەودان بە وەرزشکاران سەرکەوتووبن.
پاشان خاتوو سەنا سەلمان جێگری سەرۆکی یانەی مەسافی سوپاسی سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و حاکم مەحمود ئەحمەدی جێگری سەرۆکی یانەکەی کرد کە بە گرنگییەوە لە ڕۆڵی وەرزشکاران دەڕوانن و هەمیشە پێشەنگ بوون لە هاوکاریکردنی یانەکان و وەرزش دۆستاندا و وەک یانەی مەسافی شیمال بە گرنگییەوە لە بەرەوپێشچوونی وەرزشی یانەی پێشمەرگەی ڕوانی و وتی دەتوانین کەڵک لە ئەزموونی چەندین ساڵی یانەکەتان ببین و هەر بۆیە ئەنجام دانی ئەم پرۆتۆکۆڵە وەرزشییە پێشکەوتنی یانەکەمان دەباتە قۆناغێکی نوێ وە.
لە کۆتایش بڕیار درا کە خاڵەکانی ئەو پرۆتۆکۆڵە لەژێر ڕۆشنای هەردوو یانە بنووسرێتەوە و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.[1]