شەڕی عەشیرەتەکانی #بلباس# و نورەدینی
ڕۆژنامەی تقویم وقایع کە لە ڕۆژی یەک شەممەی ڕێکەوتی #17-06-1863#دا، چاپ و بڵاوکراوەتەوە، لە خانەی
هاواڵەکانی ناخۆدا نووسیویەتی:
ئێوارەی ڕۆژی هەینی پازدەهەمینی مانگی پێشوو واتە (15 مایس) کۆمەڵێکی پێنج شەش هەزار نەفەری لە عەشیرەتەکانی بلباس و #مەنگوڕ# و مامش و قەرەپەپاغ کە لەنێو قەزای کۆیسنجەقن، هێرشێکی لەناکاو و شەبەیخونێکیان کردۆتە سەر عەشیرەتی نورەدین کە لەنێو سنجاقی #سلێمانی#دان و چوارسەد کەسیان لێ کوشتوون و دووسەد ماڵێکیشیان سووتاندووە و سێ سەد کەس و بڕێک کچ و ژنیش بە دیلگیراون. بەڕێز قایمقامی سنجاقی سلێمانی هەر کە هەواڵی بیستووە سوپای شاهانەی ناردووە بۆ پشتگیریی عەشیرەتی ناوبراوو لە #کەرکووک#یشەوە نامەی فەرمی تایبەتی بەدەست گەییوە. [1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!