نە بێوەژنی منداردا نە خەوی ڕۆژگار
لە سنووری #هەولێر#ێ منداڵ بە مندار گۆ دەکرێت، ئەو بێوەژنەی کە منداڵی هەیە بۆ ئەوەی کەسێکی ژنمردە و بێوەمێرد بیخوازێتەوە لە بار نییە چونکە هەر دڵی لای منداڵەکانییەتی و ئەو کەسەی کە لە ماوەی شەودا بێدارە و ناخەوێت، خەوی ماوەی ڕۆژ بۆی قەرەبوو ناکاتەوە بۆیە کوردەواری وتویەتی: نە بێوەژنی منداردا نە خەوی ڕۆژگار.[1]