شاری #بەغدا# و هۆڵی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی ئێراق میوانداری لە نوێنەری یانەکانی بەشداری خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق کرد.
کاتژمێر 1:00ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە #30-11-2024# و لەنێو هۆڵی کۆبوونەوەکانی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق و بە ئامادەبوونی (د. حەبیب عەلی) سەرۆکی یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق و (ڕێبوار نووری) جێگری سەرۆک و ئەندامانی ئەو یەکێتییە و نوێنەری یانەکانی بەشداری خولی نایاب بۆ وەرزی 2024-2025 تیروپشکی یارییەکانی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق ڕاکێشرا کە تێیدا و یانەکان دوای دابەشکردنیان بەسەر سێ کۆمەڵەدا، تیمی بالەی یانەی پێشمەرگە بووە سەرۆکی یانەکانی کۆمەڵەی دووەم کە بریتیی دەبن لە (پێشمەرگە، نینوی، حەبانییە، مقدادیە و نعمانییە).
ئەمە و لە کۆمەڵەی یەکەم یانەکانی (غاز جنوب، شوڕتە، حەدیسە و هیت) یاری دەکەن و هەرچی یانەکانی کۆمەڵەی سێیەم دەبێت بریتی دەبن لە (#هەولێر#، مەسافی شیمال، سەناعە و دەغارە).
جێگەی باسە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق بە بەشداری 13 یانە بەڕێوەدەچێت. [1]