دوای سەرکەوتنەکەی لە بەرانبەر یانەی نەفت وەسەت، تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە توانی لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکان بە جێگیری بمێنێتەوە.
کاتژمێر 2:30 خولەکی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە #02-12-2024# و لەسەر یاریگەکەی لە ناوچەی فەرماندەیی تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە میوانداری لە یانەی نەفت وەسەت کرد، لەو یارییەدا و هەر لە سەرەتاوە یاریزانە پێشمەرگەکان بە هەوڵی تۆمار کردنی گۆڵ هێرشەکانیان چڕ کردەوە تا لە خولەکی 33ی گێمی یەکەم، (ئاریان جەوهەر) بە لێدانێکی هونەری توانی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتن بۆ تیمەکەی تۆمار بکات، ئەمە و لە گێمی دووەمی یارییەکەدا پێشمەرگە لەسەر ئاستە بەرزەکەی بەردەوام بوو لە دوای 4 خولەکی ئەو گێمە، یاریزان (سالار حسێن) دووەم گۆڵی تۆمار کردوو کۆتایی یاریش بەو ئەنجامە لە بەرژەوەندی تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە کۆتایی هات و بەو سەرکەوتنەشیان توانیان بە کۆی 13 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی بمێننەوە کە یانەی خاوەن پلەی دووەم بە هەمان ژمارەی خاڵەکانی پێشمەرگە و بە جیاوازی گۆڵ لەو پلەیەیە.
جێگەی باسە لە یاری داهاتووی تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە ڕوو دەکاتە شاری بەسرە و دەبێتە میوانی یانەی مەسافی جنوب کە یەکێکە لە تیمە بەهێزەکانی خولەکە.
لەم گرافیکەدا ئەنجامی یارییەکانی جەولەی حەوتەم و ڕیزبەندی یانەکان و خشتەی یارییەکانی جەولەی هەشت ببینن.[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=612618&document=0001.JPG=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی پێشمەرگە بردنەوەیەکی بەنرخی دەستەبەر کردوو لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکان جێگیرە=KTML_Link_External_End=