لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق خشتەی یارییەکانی قۆناغی یەکەمی کۆمەڵەی دووەمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراقی ئاشکرا کرد.
(ڕێبوار نووری) جێگری یەکەمی سەرۆکی یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند کە یارییەکانی کۆمەڵەی دووەم کە بریتین لە پێنج یانە لەنێو هۆڵی یانەی پێشمەرگە و لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی #07-12-2024# دەست پێدەکات کە ڕۆژانە دوو یاری لە کاتژمێرەکانی 2:00 ی پاش نیوەڕوان و 4:00 ی ئێواران بەڕێوە دەچن.
هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێدا کە بە سوپاسەوە یانەی پێشمەرگە هاوکاری تەواوی کردوین بۆ سەرکەوتنی یارییەکانی ئەو قۆناغە و ئەوەش نەریتە لە یانەی پێشمەرگە کە هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ بوون لەگەڵ یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق و یانەکەشیان تیمێکی ڕکابەری لە خولەکە دەبێت و چاوەڕوانی ئەنجامیشیان لێدەکرێت.[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=612694&document=0001.JPG=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی خشتەی یارییەکان=KTML_Link_External_End=