دوای ئەنجامدانی 11 جەولە لە یارییەکانی قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی ئێراق، دواجار و لەنێو 16 یاریزانی ڕکابەر، #ئاکار عەلی ساڵح# لە یانەی پێشمەرگە توانی پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت و بگاتە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق.
لەو پاڵەوانێتییەدا کە لە شاری نەینەوا و لەژێر سەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی ئێراق یارییەکانی بەڕێوەچوو تێیدا و لە یانەی پێشمەرگە ئاکار بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ و نیو بووە سێیەم یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق بۆ وەرزی 2024 بۆ 2025.
ئەمە و هەردوو یاریزان، #ئەحمەد جەزا# و ڕێباز ناسر لە یانەی پێشمەرگە پلەکانی شەشەم و حەوتەمیان بە کۆی شەش خاڵ و نیو بەدەست هێنا و بە جیاوازی تەنیا نیو خاڵ لەگەڵ خاوەن پلەی پێنجەم لەو پلەیە جێگیر بوون.
جێگەی باسە هەڵبژاردەی شەتڕەنجی ئێراق کە لە پێنج یاریزان پێک دێت و ئەو یاریزانانە دەبنە نوێنەری ئێراق بۆ پاڵەوانێتییە دەرەکییەکان. [1]