هەرزنی لە دەست هەڵناوەرێ
هەرزن دانەوێڵەیەکی وردە و لە کاتی نەبوونی و گرانی و هەژاری و قاتوقڕییدا دەکرێتە خۆراک و پەپکە کولێرە و سەپکی لێ درووست دەکرێت، وەکوو دانەوێڵە دەدرایە هەندێک لە باڵندە بچووکەکان، لە ناوچەی #موکریان#دا بەکەسێکی ڕەزیل و قرچۆک و هیچ لەدەست نەبووەوە دەوترێت: هەرزنی لە دەست هەڵناوەرێ. [1]