ناونیشان: =KTML_Bold=ئەسەد و ئۆجەلان دوو هاوڕێ=KTML_End=
ناوەرۆک: وتاری بەڵگەنامەیی
ئامادەکردنی: ماڵپەڕی ئاوێنە
ڕێکەوت: #12-12-2024#
#ئۆجەلان# و #بەشار ئەسەد#، کە ساڵانێک هاوپەیمان و دەستڕۆشترین کاراکتەری وڵات و کۆمەڵگەکانیان بوون، ئێستا یەکێکیان لە زیندانی ئیمرالییەو یەکێکی تریشیان بەئاوارەیی لە مۆسکۆ ژیانی بەسەردەبات، تورکیا و ئیسرائیل ڕۆڵی سەرەکیان هەبوو لەگەیاندنیان بەو چارەنووسە.
=KTML_Bold=#حافز ئەسەد# ئۆجەلانی زۆر خۆشدەویست.=KTML_End=
ئەمە وتەی (فاروق شەرع)ی وەزیری پێشووی دەرەوەی سووریایە لەگێڕانەوەی بیرەوەرییەکانیدا بەناوی ڕوایە المفقودە.
شەرع سەبارەت بەهەوڵی وڵاتانی جیهان و سەرکردەکانیان بۆ دەرکردنی ئۆجەلان لە سووریا، ئاماژە بەکۆبوونەوەی نێوان حافز ئەسەدی سەرۆکی سووریا و (بیل کلینتۆن)ی سەرۆکی ئەمەریکا دەکات، ئەو دەڵێت کۆبوونەوەی ئەسەد -کلینتۆن لە16ی کانونی دوەمی 1994لەجنێف ماوەی زیاتر لە4 کاتژمێری خایاند، خاڵە دیاریکراوەکانی کلینتۆن بۆ گفتوگۆ لەم کۆبوونەوەی لوتکەیەدا، دوو خاڵی سەرەکی بوون: چارەنووسی فڕۆکەوانی ئیسرائیلی (ڕۆن ئاراد) و چالاکییەکانی (پەکەکە)، کە ئەم دوو خاڵە جێی بایەخی دوو هاوپەیمانەکەی ئەمەریکا، ئیسرائیل و تورکیا بوون. ئەوەی جێی سەرنج بوو کلینتۆن لە کۆبوونەوەی جنێفدا، مەسەلەی #پارتی کرێکارانی کوردستان# و عەبدوڵڵا ئۆجەلانی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا (تانسۆ چیلەر) ورژاند بوو.
شەرع لەیاداشتەکانیدا تایتلێکی فەرعی داناوە بەناوی چیرۆکی ئۆجەلان و ڕێککەوتنی دەدەنە، باس لەوە دەکات کە ئەسەد بەناوبژیوانی میسر یەکێک لەقورسترین بڕیارەکانی ژیانی دا، کە ئەویش دەرکردنی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بوو لە سووریا، =KTML_Bold=ئەسەد ئۆجەلانی خۆشدەویست و وەک جەنگاوەری ڕێگەی ئازادی ڕێزی دەگرت و لەلای بەقەدر بوو=KTML_End=، دواجار بەنابەدڵی بڕیاری دا لە سووریا دوری بخاتەوە، من سەرسامیم بەو پیاوە زۆر زیاتر بوو کاتێک کە ئەو تێگەیشتنی بەرانبەر بەداواکاریی سووریا دەربڕی بۆ بەجێهێشتنی سووریا و وەک خۆی وتی نایەوێت ببێت بەبار بەسەر وڵاتێکەوە کە زۆری بۆ کردووە و ئاساییشی شەخسی خۆی بەلاوە گرنگتر نییە لەئاساییشی سووریا کە خۆشی دەوێت.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، کە ساڵێک دوای دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە ساڵی (1979)دا بەنهێنی ڕوویکردبووە سووریا، تا ئەو کاتەی سووریای بەجێهێشت لە ساڵی 1998دا، بۆ ماوەی 19 ساڵ هەموو ئاسانکاریی و هاوکارییەکی لۆجیستی و چەک و مادی و مەعنەوی لەلایەن سووریای ئەسەدەوە پێشکەش کراو بەبێ ئەم داڵدەدان و هاوکارییەش ئەستەم بوو پەکەکە لەو ماوە کەمەدا بەو ئەندازەیە گەشە بکات و گەورە و بەهێز ببێت.
پەکەکە بەپشتیوانی سووریای ئەسەد، بنکەی مەشق و ڕاهێنانی لەدەشتی (بیقاعی لوبنان و ڕیفی دیمەشق) بۆ دابین کرا، چوونەوەی یەکەم مەفرەزەی گەریلا بۆ باکوور و یەکەم چالاکییان بە هاوکاری سووریا کرا، گرنگترین کۆنفرانسەکانی پەکەکە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەسەد لە سووریا و لوبنان ئەنجامدران، ئەسەد هەموو ئاسانکارییەکیشی بۆ ئەو کوردانەی ڕۆژاوا کرد کە دەچوونە ڕیزەکانی پەکەکەوە و لەنیوەی دووەمی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بوونە بڕبڕەی پشتی هێزی پەکەکە و سوپایەکی ڕاستەقینەی گەریلایان پێکهێنا.
تەنانەت وەک #جەنگیز چاندار# ، لە پەرتووکەکەیدا (#شەمەندۆفێری میزۆبۆتامیا# )دەڵێت: (=KTML_Bold=ماڵی ئۆجەلان لەدیمەشق تەنیا 10 خولەک لەکۆشکی سەرۆکایەتی حافز ئەسەدەوە دوور بوو=KTML_End=.)
ئۆجەلان بەدرێژایی ئەو 19 ساڵەی لە سووریا و بیقاع و بەرئەلیاسی لوبنان بوو، پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ جەمیل ئەسەدی برای حافز و مامی بەشار ئەسەد درووستکردبوو، ئەنقەرە کارتی ئاوی فورات و میوانداریی ئیخوان موسڵمینی بەرانبەر بەئەسەد بەکاردەهێنا و لە بەرانبەریشیدا دیمەشق پەکەکە و ئۆجەلان.
ئەسەد گەورەترین هاوکاری ئۆجەلان بوو، بەبێ ئەم هاوکارییە، وەک لە ساڵی 1998دا دەرکەوت کە ئۆجەلان سووریای بەجێهێشت، بێکەس و بێ پشت و پەنا لە دنیادا مایەوە و نە لە ئەورووپا و نە لە ئەفەریقاش هیچ وڵاتێک ئامادە نەبوو داڵدەی بدات و باوەشی بۆ بکاتەوە.
سەرباری بڕیاری دوورخستنەوەی ئۆجەلان لە سووریاش، حافز ئەسەد ئەوەندەی بۆ پەکەکە و ئۆجەلان کردبوو، کە (کەنەکە) ساڵی 2000 کە (حافز ئەسەد) کۆچی دوایی کرد ئەوی بەزیانێکی گەورە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ برایەتی کورد و عەرەب ناوبرد و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و گەلی سووریا کرد. دواتریش ڕاگەیاندنی پەکەکەش پشتیوانی لەبەشار ئەسەد کرد وەک جێگرەوەی بابی.
بەڵام پەیوەندییەکانی نێوان پەکەکە و ڕژێمی سووریا بەسەرۆکایەتی بەشار ئەسەد، لە ساڵی 2002 تا 2011 زەبرێکی بەهێزی بەرکەوت، بەهۆی پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق، بەتایبەتیی دوای هاتنەسەرکاری ئاکەپە و (ئەردۆغان) . سووریا لەو ساڵانەدا چەندین ئەندامی سەربە پەکەکەی دەستگیرکرد و بەشێکیانیشی بەپێی ڕێککەوتنی دەدەنە، ڕادەستی تورکیا کردەوە.
بەڵام کاتێک شۆڕشی گەلی سووریا دژ بەرژێم بەرپاکرا لە ساڵی 2011 دا، تورکیا پشتی ناڕازییەکانی گرت، وەک (عەبدولباست سەیدا)ی کەسایەتی ناوداری کوردی سووریا دەڵێت: بەشار ئەسەد ئەو کاتە بەکەسە نزیکەکانی وتووە، دەوڵەت لەدۆخێکی لاوازدایە، وا چاکە بۆ ئەوەی گوشارمان زیاتر لەسەر درووست نەبێت ئەو ناوچانەی زۆرینەیان کوردن ڕادەستی پەکەکە بکەین، کە کاتی خۆی وەبەرهێنانێکی زۆرمان تێدا کردووە. سەیدا ڕۆژهەڵاتی فورات بەسەفەقەی نێوان پەکەکە لەگەڵ ڕژێمی سووریا ناودەبات.
تەنانەت لە کاتی سەرهەڵدانی ئەم ناڕەزاییانەدا، ئۆجەلان لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە ڕایگەیاند بنەماڵەی ئەسەد نایەوێت دژ بە کورد بن، هیوادارم بەشار ئەسەدیش وەک حافز ئەسەدی باوکی مافەکانی کورد بپارێزێت.
وەک باسدەکرێت لەنامەیەکیشدا بە بەشار ئەسەدی ڕاگەیاندووە (مافی بەڕێوەبەریی خۆسەریمان بدەنێ لە ڕۆژاوای کوردستان، پشتیوانیتان لێدەکەین.)
هەر لەم ڕوانگەیەوە بەبێدەنگی پەیەدە و ئەسەد لەسەر ڕادەستکردنی ئەو ناوچانەو سپاردنی #بەیەکینەکانی پاراستنی گەل# ڕێککەوتون، بەو مەرجەی ڕێگەنەدەن کورد بچێتە بەرەی دژ بە (ئەسەد و ئۆپۆزیسیۆن)ەوە.
ساڵی 2021، #جەمیل بایک# ، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نەهاری لوبنانی ڕایگەیاند: ((=KTML_Bold=پەیوەندی نێوان سەرۆک ئۆجەلان و سەرۆک حافز ئەسەد، پەیوەندییەکی مێژوویی و دۆستانە بوو، ئەوان دوو هاوڕێی دڵسۆز و هەمیشەیی بوون، ڕاشیگەیاند ئێمە ناتوانین لەم دۆخەدا دژی سووریا و بەشار ئەسەد بین، پەیوەندیشمان بەردەوامەو نەپچڕاوە.=KTML_End=))
خۆڕاگری #کۆبانی# لە بەرانبەر #داعش#دا، خاڵی وەرچەرخان بوو لە (ڕۆژاوای کوردستان)دا، کە ئەمەریکا لەوەبە دوا پشتی بە شەڕڤانان بەست لەبەرەنگاربوونەوە و کۆتایهێنان بەچەکدارانی داعشدا، بەڵام تا ڕووخانی ئەسەدیش، پەیەدە لە یەکێکاتدا هەماهەنگی هەم لەگەڵ ئەمەریکادا دەکرد و هەم لەگەڵ ئەسەد.
بنەماڵەی ئەسەد گەورەترین خزمەتی بە (پەکەکە و ئۆجەلان کرد بوو: کە هەم لە سەرەتاوە باوەشی بۆ ئۆجەلان و هاوڕێکانی کردەوەو داڵدەیدان، هەم کە ڕۆژهەڵاتی فوراتی ڕادەست کردن و لەهاوکێشەی سیاسی و سەربازی ناوچەکەو سووریادا بەهێزی کردن. )[1]