ئەگەر بت بێ دەورت پڕە
وتراویشە: ئەگەر بە ماڵ و حاڵی بە مام و خاڵی، هەتا گندۆر گندۆر بوو خزمێ مە گەلەک زۆربوو گندۆر هاتە قڕانێ خزمێ مە هاتە بڕانێ، پێشینان دەیانوت: نەبوونی کراسێکی ئاگرە یاخوا نەکرێتە بەری هیچ کەس، لەو ئیدیۆمەدا هەبوونی و تێروپڕی باس کراوە کە دەبێتە مایەی ئەوەی خەڵکێکی زۆر بەهۆی دەوڵەمەندییەوە لە کەسێک نزیک دەبنەوە، بۆ ئەمە لە شاری #سنە# وتراوە: ئەگەر بت بێ دەورت پڕە.[1]