ناونیشانی بابەت: دەریاچەی زرێوار... گەوهەرە پیرۆزەییەکەی رۆژهەڵاتی نیشتمان
دەریاچەی (زرێوار)، یەکێکە لە دەریاچە جوان و دیمەندارەکانی ڕۆژهەڵاتی #کوردستان# لە نزیک شاری #مەریوان#ە. ئەم ڕووبارە بە هۆی ئاوە ساف و ڕەنگی پیرۆزەییەکەی، بە گەوهەرە پیرۆزەییەکەی کوردستان بەناوبانگە.
دەریاچەی زرێوار، لەناوەڕاستی چیای زاگرۆس هەڵکەوتووە. ئەم گۆمە سنووری درێژییەکەی سێ کم و پانییەکەی یەک کیلۆمەتر و نیوە. قووڵایی گۆمەکە 10 مەتر و هەروەها ڕووبەرەکەی 20 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە. ئەمە گەورەترین و جوانترین و پارێزراوترین دەریاچەی ئاوی شیرینە لە جیهاندا. زرێوار دەریاچەیەکی بەنرخە لەناوەڕاستی دارستانە چڕ و داربەڕووە جوان و دار کێوییە خۆڕسکە جۆراوجۆرەکان و خاکی پڕ شکۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بە بڕوای خەڵکی ناوچەکە، ئەو دەریاچەیە شوێنێکی پڕ نهێنی و ئەفسانە و مێژووییە و خەڵک پەیوەندیی ئەفسانەییەکەی لەوەدا دەبینن، کە هیچ رووبارێک، یان سەرچاوەیەکی ئاوی ناگاتە ئەوێ، بەڵام دەریاچەکە هەمیشە پڕ ئاو و سەرچاوەی ژیانە.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!