#ئیدریس مینبەری#، ئەندامی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی نۆژین، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە دوو ساڵ بەندکران سزا درا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدریس مینبەری بە تۆمەتی پێکهێنانی دەستە و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی تەناهیی وڵات بە یەک ساڵ سزای بەندکرانی داسەپاو و یەک ساڵ سزای بەندکرانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی سێ ساڵ سزا دراوە و ئەم سزایە ڕۆژی #09-12-2024# بە ناوبراو ڕاگەیەنراوە.
ئەم سەرچاوەیە وتیشی: سزای 10 ساڵ بەندکرانی ئەم ئەندامەی نۆژین لە دادگای پێداچوونەوەدا هەڵوەشایەوە و دۆسییەکەی جارێکی دیکە ڕادەستی دادگای ئینقلابی #سنە#کرابوو.
لە ڕێکەوتی #17-12-2024#، هێزە ئەمنییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم چالاکە کوردەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرد و پاش پشکنینی ماڵەکەی، لاپتۆپ و کەلوپەلە کەسییەکانی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان برد.
ئەم چالاکە مەدەنییە پاش دەسبەسەرکران بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرابوو.[1]