دوای بەشداریکردنیان لە خولی ڕاهێنەری بۆ ئاستی (LEVEL B) ئاسیاوی تۆپی پێ و بەدەست هێنانی بڕوانامەی ئەو ئاستە، بە ناوی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی پێشمەرگەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە هەردوو ڕاهێنەر (عودەی عەبدول خالق و هێمن تاهیر) دەکەین کە توانییان سەرکەوتووانە بەشداری لە وانە تیۆری و پراکتیکێکانی ئەو خولانە بکەن و بڕوانامەی ئەو ئاستە بەدەست بهێنن.
هەروەک یانەکەمان هیوای سەرکەوتن یان بۆ دەخوازێت لە ئەرکەکانیان کە مێژوویەکی پڕ دەست کەوت و ئەنجامیان هەبووە و هیوادارین بتوانن لەنێو تیمەکانی یانەی پێشمەرگە لەگەڵ هاوپیشەکانیان یەک دەست ئەنجام و دەست کەوتەکان بۆ یانەی وەرزشی پێشمەرگە و شاری #سلێمانی# ئازیزمان بگێڕنەوە.
دووبارە پیرۆزبێت.
#یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی#
#15-12-2024#
[1]