دەزگای جیهان بۆ پەروەردە بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی یاری شەتڕەنج لە ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە هۆڵی قوتابخانەی نێودەوڵەتی #زانکۆی جیهان# هەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی شەتڕەنج بۆ زیاتر لە 40 قوتابخانەی ناحکومی لە هەریەک لە پارێزگاکانی #هەولێر# و #دهۆک# و #سلێمانی# و #کەرکووک# و #موسڵ# هەر قوتابخانەیەک بە یەک یاریزان بەشداری کردبوو، پاڵەوانێتییەکە بە حەوت جەولە و بە سیستەمی سویسری یارییەکانی بەڕێوەچوو، لەم بارەشەوە (مامۆستا دانا) بەرپرسی دەزگای جیهان بۆ پەروەردە وتی ئامانجمان زیاتر بەرەوپێشبردنی ئاستی ئەم یارییە لە ناوەندەکانی خوێندن و هەوڵیشماندا کەوا کۆمەڵێک یاریزانی بەتوانا لە قوتابخانەکان کۆبکەینەوە بەشداری ئەم پاڵەوانێتییەیان پێ بکەین و ئاستی پاڵەوانێتییەکەش زۆر بەرز بوو، بەرنامەمان هەیە بتوانین کاری زیاتر بکەین، ئەنجامی کۆتاییش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
1-پەروەر پیچیکار.
2-یوسف عومەر.
3-ڕۆز سەمیر. [1]