تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی دهۆک# ئەمساڵ2024 بە تیپێکی تۆکمە بەشداری یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دەکات، ماوەی زیاتر لە مانگێکە کارگێڕیی یانەکە بەفەرمی تیپەکەی کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ جارێکی تر خۆی بگەێنێتەوە ڕیزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان، دهۆک ئەم وەرزە هەموو هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە بۆ ئەوەی بەبەهێزی بێتەوە ناو کەشوهەوای یارییەکان، لەم ناوەشدا یانەکە بەفەرمی کاپتن (عزەدین عەسکەری) ڕاهێنەری شاری #کەرکووک#ی ڕاسپاردووە بۆ سەرپەرشتی کردنی مەشقی یانەکە، لەم بارشەوە عزەدین عەسکەر ڕاهێنەری یانەی وەرزشی دهۆک بۆ گۆڤاری گوڵان وتی ئەم وەرزە بەشێوەیەکی باش خۆمان ئامادەکردووە چاومان لەوەیە بتوانین ئاست و ئەنجامی شایستەمان هەبێت لە خولی پلە یەکەکانی کوردستان، کۆمەڵێک یاریزانی ئاست بەرزمان لە یانەکە کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی بتوانین ئاست و ئەنجامی باش بەدەست بهێنین، چەندین یاری دۆستانەمان کردووە و بۆ ئەوەی کەم و کوڕییەکانی خۆمان بزانین، یاریزانەکانمان بە شێوەیەکی زۆر باش ئامادەن و ژمارەیەک یاریزانی تازەمان هێناوەتە یانەکە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک یاریزانی خولی ئێراقیشمان هەیە دەمانەوێت تیپەکە بەتەواوی ئامادە بکەین بۆ ئەوەی ئەم وەرزە بە هەر جۆرێک بێت خۆمان بگەینەوە ڕیزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان، یانەکانی تری کوردستانیش ئامادەکاری تەواویان کردووە، بۆیە تیپەکان چاویان لە ئەنجامی باشە.[1]