وەکوو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بە مەبەستی زیاتر خزمەت کردنی یاری بەرزکردنەوەی قورسایی لەسەر ئاستی یانەکانی ئێراقی، یەکێتی ناوەندی بەرزکردنەوەی قورسایی یانەکانی ئێراقی و بە هاوکاری لقی #هەولێر#ی یەکێتییە لە شارۆچکەی #شەقڵاوە# پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی یانەکانی ئێراقی بۆ ئاستی کچان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئەنجامدرا، لەم پاڵەوانێتییەش ژمارەیەک لە یانەکانی شارەکانی کوردستان و ئێراق بەشداریان تێدا کرد و بەشی زۆری یاریزانانی شارەکانی کوردستان بوون بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە کێبڕکێی یانەکان و یاریزانانی ئێراقیان دەکرد، لەم ناوەشدا کچە یاریزانانی کوردستان توانیان بە ئاست و بە ئەنجام لە کێشە جیاوازەکان کێبڕکێی یەکتریان دەکرد و توانیان کۆنترۆڵی ئەنجامە باشەکانی پاڵەوانێتییەکە بکەن، لەم بارەشەوە دکتۆر #ئیسماعیل مەولود# ئەندامی یەکێتی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێراقی بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئەم پاڵەوانێتییەمان ئەنجامدا لە گشت ڕووییەکەوە سەرکەوتوو بوو، ئامانجیشمان زیاتر بەرەوپێشبردنی ئاستی ئەم یارییە بوو، ژمارەیەکی زۆری یاریزانانی شارەکانی کوردستان بەشدارییان کرد بەرنامەی ئەوەشمان هەیە زیاتر گرنگی بەم یارییە بدەین لە داهاتوو هەرچی پێویست بێت بۆ زیاتر خزمەت کردنی ئەم یارییە ئەنجامی بدەین.
1-#یانەی وەرزشی هەندرێن# 771خاڵ
2-#یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# 449خاڵ
3-#یانەی وەرزشی زانکۆی جیهان# 271خاڵ
[1]