بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەچوونی چالاکییە وەرزشییەکان بۆ ئەمساڵ 2024 کە بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و دێدەوانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی #هەولێر# ساڵانە چەندین فێستیڤاڵ و خول و پاڵەوانێتی وەرزشی لەسەر ئاستی پەروەردەی شارۆچکەکان و پەروەردەی گشتی بۆ کوڕ و کچە یاریزانانی وەرزشوانی قوتابی لە ناوەندەکانی خوێندن ئەنجام دەدات، بە ئامادەبوونی مامۆستا (لوقمان سەعید) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر کۆبوونەوەی ستافی چالاکی و وەرزشی و دێدەوانی و بەرپرسی سەرجەم چالاکی وەرزشی لە پەروەردەی شارۆچکەکان کۆبووە، لەم کۆبوونەوەشدا بەڕێوەبەری گشتی تیشکی خستە سەر ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان و بەڵێنی پشتگیری زیاتری بواری وەرزشی دا لە ناوەندەکانی خوێندن و ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی بەردەوام بۆ قوتابییان، دواتریش بەرپرسی چالاکی وەرزشی پەروەردەی شارۆچکەکان کێشە و گرفتەکانیان باس کرد.دواتریش بڕوانامەی بوون بە ناوبژیوانی یاری شەتڕەنج بەسەر 150 مامۆستای وەرزشی دابەشکرا.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 22 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!