بێوەژن لە نیمەی شەوا پەشیمان ئەوێتەو
بێوەژن: ئەو ژنەی مێردەکەی نامێنێت چ بە مردن یان جیابوونەوە بێت، ئەو جۆرە ژنە بێوەژنانە لە ماوەی ڕۆژدا دەربەستی مێرد و شوو نابن و کارەکانیان هەرچۆنێک بێت بەڕێ دەکەن و ڕایی دەکەن، بەڵام کەشە و داهات بەتەواوەتی هەست بەتەنیاییەکی کوشندە دەکات و خەریکە سوێی دەکاتەوە بۆ مێرد و هاودەم و هاوژینێک، ئینجا کە داخوازییەکیان دێت لە ڕۆژدا ڕازی نابێت بە شووکردنەوە بەڵام لەشەواندا بەهۆی تەنیاییەوە پەشیمان دەبێتەوە بۆ ئەمە لە شاری #سنە# وتراوە: بێوەژن لە نیمەی شەوا پەشیمان ئەوێتەو.[1]