بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت: هیوادارین تورکیا لەبری درووستکردنی ململانێی عەرەب و کورد و پاڵنانی پێکهاتەکانی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی یەکتری، پرسی سووریا بەجێبهێڵێت.
ڕامی عەبدول ڕەحمان دەڵێت: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەمریکا، و فەرەنسا دەزانن کە کێشەی ئەردۆغان لە ئێستادا لە تێکشکاندنی شاری کۆبانێیە کە شەڕی داعشی کرد و شکاندی، ئەردۆغان هیچ کێشەیەکی گەورەی لەگەڵ پارتی کرێکاران و هیچ کەسێکی تردا نییە.
دەشڵێت، کۆبانێ شارێکە کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن لە کۆتاییەکانی ساڵی 2014 ڕووبەڕووی هێرش بووەوە و لە دەستی داعش ڕزگارکراوە، بە شارێکی سنووری مەزەندە دەکرێت لەگەڵ تورکیا ئایا ئەردۆغان دەیەوێت کوردانی شارەکە کۆچ بکەن؟
ڕامی عەبدول ڕەحمان ڕوونیکردەوە، تورکیا دەیەوێت جگە لە هەندێک لە لە نزیکانی خۆی هیچ کوردێک لەسەر زەوی بەجێ نەهێڵێت و ئەوەشێ دەمێنێتەوە بە دەستی پێکهاتەکانی تری سووریا بیانکوژن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەسەدە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای لە دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی #داعش# ڕزگارکرد لە کاتێکدا داعش لەسەر سنوورەکانی تورکیا بوو، ئەمڕۆ تورکیا دەیەوێت ئەو ناوچانە لە دەستی هەسەدە دەربهێنێت، بۆیە دەبێت سوورییەکان لەبەرژەوەندی سووریا گفتوگۆ بکەن، نەک بەرژەوەندی وڵاتان.[1]