ناو: حسێن
نازناو: سەربازی ون
ناوی باوک: حاجی
ساڵی لەدایکبوون:1967
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی باعەدرێ شارۆچکەی #شێخان#ی شاری #دهۆک#
$ژیاننامە$
نووسەر، دەرهێنەر، ئەکتەر، شانۆکار و خێرخواز، ساڵی 1967 لە شارەدێی باعەدرێ شارۆچکە شێخانی پارێزگای دهۆک لە دایکبووە.
دەرچووی پەیمانگای گەشتگوزار، لە زانکۆی #بەغدا# ساڵی 1985.
لە ساڵی 1992 ژیانی هاوژینی پێکهێناوە، خاوەنی (5)منداڵە (سێ کوڕ و دوو کچی) هەیە. ناو و ناوبانگ و شوێندەستی دیارە لەناو کۆمەڵگەی کوردی و بە تایبەتی لە ناو کۆمەڵگەی #ئێزدی#دا.
بە هاوکاری چەندین کەس توانیویانە (مۆزەخانەیەکی فۆلکلۆری) لە گوندی (بێبانی) لە ساڵی 2010 بکەنەوە، لەو مۆزەخانەیەدا نزیکە (100) پارچە و کەلوپەلی فۆلکلۆری تێدایە. =KTML_Bold=ڕۆڵێکی گرنگی بینوە لە ئازادکردنی (21) هاونیشتمانیی ئێزدی لە دەستی #داعش#، =KTML_End= بەردەوامە لە سۆراغ و ڕزگارکردنی زیندانییان. پەیوەندی لەگەڵ چەندین کەسی دیکە هەیە کە ڕزگار نەکراون. بەردەوام هەوڵدەدات بە هەر شێوەیەک بێت ڕزگاریان بکات. هەمیشە دەڵێت: (=KTML_Bold=ماڵی من ماڵی ڕزگاربووانە.=KTML_End=). هەموو ساڵێک لە ڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییان بیرەوەری و ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە، ڕێز و ستایش و نەوازش بۆ قوربانییان دەردەخات.
لە ڕێکەوتی #15-08-2014# بە هاوکاری چەند کەسێک توانیویەتی خێزانێکی (7) کەسی ڕزگار بکات لە شاری #موسڵ#، لە کاتێکدا خێزانەکە لەناو داعشدا خۆیان شاردبووەوە، کاتێک موسڵ مەیدانی شەڕ و پێکدادان بووە. چەندین تابلۆی بە قەباغی گوللە نەخشاندووە، کە هەر گوللەیەک لەو گوللەیان بەکارهاتبوو بۆ ئەنفالکردنی کەسێکێ ئێزدی، تابلۆکان لە #پەڕڵەمانی کوردستان# نیشاندراوە و هەڵواسراوە.
لە ساڵی 2018 لەلایەن کەناڵی ئاسمانی (کوردستان 24) خەڵاتی (سەربازی ون)ی پێدراوە، لە پای ڕزگارکردنی هاونیشتمانییانی ئێزدی لە دەستی داعش و ئەنجامدانی کاری خێرخوازی و مرۆڤدۆستی.
بەسەدان خوولی فێکردنی بۆ قوربانییانی دەستی داعش کردووەتەوە بەتایبەت خولی (زمان، سەرتاشین، هونەری و پشتگیری دەروونی).
بەشداری لە چەندین کۆنفرانسی نێودەڵەتی کردووە لە وڵاتانی ئەوروپا، خاوەنی چەندین بڕوانامەیە.
=KTML_Bold=خاوەنی دوو ئۆپەرێتی تایبەت بەخۆیەتی، وەک:=KTML_End=
1- جۆتیار و ئاگر
2- بوونا کنیاتێ د ئێزدیاتیێ دا
=KTML_Bold=ناوبراوی خاوەنی (19) پەرتووکە، (14) دانەیان چاپکراوە وەک:=KTML_End=
1- کانیا ئەڤینێ ( هەلبەست )
2- ڕۆندکێن هەژار ( هەلبەست )
3- پازدە تلی ( کورتە چیرۆک )
4- ڕوڤیێ فێلباز ( فلکلۆر )
5-بابە دەروێش ( سەرهاتی )
6- باڕزۆنکا زێران ( گوتنێن مەزنان )
7- چرایێن بەعەدرێ ( ژیانناما کەسایەتیێن بەعەدرێ )
8- دارا ژیانێ ( شانۆ )
9- خەونێن خەنقاندی
10- قيریێن ئیمانێ . ( ب زمانێ عەرەبی و هاتییە وەرگێڕان بۆ زمانێ ئینگلیزی و چیکی )
11- جحیم داعش ( ب زمانێ کوردی و عەرەبی )
12-صمود الشمس
13- النور في الظلام
14-وردة بيضاء في غابة سوداء ( هاتییە وەرگێڕان بۆ زمانی ئینگلیزی )
=KTML_Bold=ئەو پەرتووکێن نە هاتینە چاپکرن=KTML_End=
1- دلۆپا خوینێ ( هەلبەست )
2-لاندک ( هەلبەست )
3- دەم و دەوران ( هەلبەست )
4-گونەها من دێ تە گرت ( هەلبەست )
5- خدر قوال سيرة فنان مع الالوان
بەشداری کردووە لە چوار فیلمی سینەمایی گەورەدا کردووە یەک لەو فیلمانە ناوی (کچێن ڕۆژێ)، دەرهێنەری کورد (ڕێبەر دۆسکی) خاوەن ناسنامەی هۆڵەندییە. بەشداری لە فیلمێکی دیکە کردووە بەناوی (#شنگال#) کە دەرهێنەرەکەی کچێکی ئیسپانییە بەناوی (ئانا)، هەردوو فیلمەکە لە چەندین وڵات نمایشکراوە وەک (بەریتانیا و سوید). وە بەشدارە لە دوو فیلمی دیکەدا کە هێشتا نمایش نەکراوە.
یەکەم بەشداری لە شانۆگەریدا کردووە لە شانۆگەری (الأسير)، وەک ئەکتەر، لە ساڵی 1984.
12 شانۆگەری پێشکەشکردووە، لە شار و شارۆچکەکان، وەک دەرهێنەر و ئەکتەر، لە چەندین کاری جیاوازدا ڕۆڵی بینوە. چەندین پێشانگەی شێوەکاری کردووەتەوە لە ناوچە جیاوازەکان دەربارەی فۆلکلۆر، پەرتووک و کۆمەڵکوژی ئێزدیان. لە ڕێکەوتی #01-12-2024#ەوە سەرقاڵی کردنەوەی پێشانگەیەکە دەربارەی ڕزگاربووانی دەستی داعش، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ڕزگاربووەکان هەیە. توانیویەتی (46) سەیران بۆ ناوچەجیاوازەکانی کوردستان ڕێکبخات بۆ ڕزگاربووان. کە ئامانجی لەو گەشت و سەیرانانەی گۆڕینی باری دەروونی و بیربردنەوەی ئەو ناخۆشیانەیە کە لە ڕابردوودا بەسەریان هاتووە. [1]