ناونیشانی بابەت: ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
ئامادەکردنی: #ئاراس سەعید#
(ڕۆڤار)، بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی وەرزیی کوردییە و هەر ژمارەی تایبەتە بە نووسەر و داهێنەرێکی کورد، لە کوردستانی گەورە.
بڵاوکراوەکە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم دەری دەکات و ژمارە یەکی لە (5ی 5ی 1999) بڵاو کراوەتەوە و ژمارە (101)ەمینی بڵاوکراوەکەش تایبەتە بە شاعیری کۆچکردوو (#محەمەد عومەر عوسمان#) ناسراو بە (جەنەڕاڵی پایز).
#بەختیار حەمەسوور#، نووسەر و چیرۆکنووسی کورد بە (باسکورد)ی ڕاگەیاند: بڵاوکراوەی (ڕۆڤار) بڵاوکراوەیەکی وەرزییە و هەر ژمارەی تایبەتە بە نووسەر و ڕۆشنبیرێکی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان.
گوتیشی: بڵاوکراوە وەرزییەکە 100 ژمارەی لێ دەرچووە و ژمارە (101)ەمینیشی تایبەتە بە شاعیری کۆچکردوو (محەمەد عومەر عوسمان)، واتە تەواوی بڵاوکراوەکە تایبەت کراوە بە دونیای (جەنەڕاڵی پایز).
بەختیار حەمەسوور، ئەوەشی خستە ڕوو: ناوەڕۆکی هەر ژمارەیەکی (ڕۆڤار) پێکهاتووە لە لێکۆڵینەوە و نووسین و گفتوگۆ و وەرگێڕانی ئەو بابەتانەی بە زمانی بیانی لەسەر بەرهەم و ژیانی ئەو کەسە نووسراون، کە (ڕۆڤار)ەکەی بۆ تەرخان دەکرێت.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!