بابەت: وەرزشی
#لۆنا مەریوان# یاریزانی #یانەی ئەسپسواری شێرکۆ#یە.
هەر چەندە یاری ئەسپسواری یارییەکی جیهانییە و ساڵانە چەندین پاڵەوانییەتیی لەسەر ئاستی جیهان بەڕێوە دەچێت، بەڵام لە کوردستان و بگرە لە ئێراقیش وەکوو پێویست ئاوڕ لەم یارییە نەدراوەتەوە، زیاتر هەوڵەکان تاکەکەسین بۆ بەرەوو پێشبردنی ئەم یارییە، یانەی سوارچاکی شێرکۆ لە پارێزگانی #هەولێر# ماوەیەکە گرنگی بە یارییەکانی ئەسپسواری دەدات و چەندین یاریزان و ڕاهێنەری بە ئەزموون لەم یانەیە کار دەکەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئەم یانەیە بکەنە نموونەیەکی بەرزی یاری ئەسپسواری لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر و کوردستان و ئێراقیش، یەکێک لە یاریزانە بەتواناکانی یانەکەش کچە یاریزان لۆنا مەریوانە ئەو یاریزانی یانەی جەیش و ڕاهێنەری ئەسپسواری یانەی کۆڕازە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 10 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!