بەر لە دە ساڵ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێنرا، #05-01-2025# بە کەسوکاری شادبووەوە.
#سلڤانا خزر کەسەر مەهمەد# کچێکی ئێزدی خەڵکی #شەنگال#، دوای ئەوەی ساڵی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێنرا، ساڵی2025 گەڕایەوە ناوچەکەی و دوێنێ بەکەسوکاری شادبۆیەوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی ئێزیدی لەبارەی هێرشی چەکدارانى داعش بۆ سەر ناوچەکەیان لە شەنگال و پارێزگاى موسڵ لە ساڵی 2014 خستویەتییەڕوو: سێ هەزار و 548 ژنی ئێزیدی لەو کاتەدا ڕفێنراون، نزیکەی هەزار ژن تاوەکوو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.[1]