بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ بەشداریان لە یارییەکانی قۆناغی هەشتی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق، تیمی بالەی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# مەشقە ئامادەکارییەکانی بە شێوەیەکی چڕ دەستپێکردەوە.
سەبارەت بە ئامادەکاریەکانیان د.سەڵاح کانەبی ڕاهێنەری تیمی بالەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، تیمەکەمان لە قۆناغەکانی یەکەم و دووەمی پاڵاوتن بە پلەی یەکەم و بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ توانیمان بگەینە یارییەکانی قۆناغی هەشت تیمی کە ئەو قۆناغە دەبێتە، قۆناغی یەکلاکردنەوەی ئەنجامەکان، کانەبی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەگەڵ پێکانی یەکێک لە یاریزانە بەهێزەکانیان بەڵام هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ ئەنجام لەو قۆناغەدا کە ڕکابەری بەهێز بەخۆیەوە دەبینێت.
جێگەی باسە تیمی بالەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە قۆناغی پاڵاوتن توانی لە کۆمەڵەی دووەمی یانە بەشدارەکان کە خۆی لە پێنج تیم دەبینییەوە بە بێ شکست و بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی بگاتە یارییەکانی قۆناغی هەشتی یارییەکانی خولەکە کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی (01-2025) یارییەکانی دەست پێبکات.[1]