$باکووری کوردستان$
ئەمڕۆ لە شارەدێی ئەرجیش سەر بە #وان#، پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان و سێ کەسیان دەستگیرکرد. لەو ئۆپەراسیۆنەدا، مەحمود چەلەبێ، مەلا موزەفەر چاگان و سدیق چیچەک دەستگیرکراون و گوازراونەتەوە بۆ ناوەندی دژە تیرۆری ئەمنییەتی ئەرجیش.[5]
- بۆ جارێکی تر داواکارییەکی دیکەی پارێزەران و خانەوادەی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# و 3 زیندانیی دیکەی ئیمڕاڵی بۆ چاوپێکەوتن ڕەتکرایەوە.[2]
- #هەدەپە#، #سەرپیل کەمالبای#، پەرلەمانتاری شاری ئیزمیر وەک کاندید بۆ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەستنیشان کرد.[5]
- داواکاری گشتیی شاری ڕوحای باکووری کوردستان لە چوارچێوەی پشکنینی دادی-دا، گەشتی دەرەوەی وەڵاتی لە فاتمە ئۆجالان و محەمەد ئۆجالان خوشک و برای عەبدوڵڵا ئۆجەلانی قەدەغە کرد.[2]
$باشووری کوردستان$
- بەیانی ئەمڕۆ هیزێکی لیوای 16ی #حەشدی شەعبی# و خەلیەی صقور توانیان شوێنی (مەیزەر جەوالی) یەکێک لەچەکدارە مەترسیدارەکانی #داعش# لەنێو گەڕەکی یەکی حوزەیران لە #کەرکووک# دەستنیشانبکەن و هەڵبکوتنە سەری، چەکدارەکەی داعش کە پلەی ئەمیری ناوچەی ڕەشادە ڕووبەڕووی هێزەکە بوەتەوە و لەئەنجامدا کوژراوە.[1]
- شەوی ڕابردوو، ژمارەیەک چەکداری سەربە داعش پەلاماری گوندی مەحمود عەزیزی #خانەقین#یان دا و شەڕو پێکدادان ڕوویدا و به و هۆیەوە کەسێک برینداربووە.[3]
- لە شارۆچکەی #دوکان# یادی 31 ساڵەی #ئەنفال#ی دۆڵی جافایەتی بەڕێوەدەچێت.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182392/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پڕۆژەی ماڵی مام ڕادەگەیەنرێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پڕۆژەی ماڵی مام ڕادەگەیەنرێت=KTML_ImageCaption_End=
- پرۆژەی ماڵی مام ڕاگەیەنرا، کە پرۆژەیەکە لە سەر مەزاری مام جێبەجێ دەکرێت و پێکدێت لە مۆنۆمێنت و کتێبخانەی نیشتیمانیی هۆڵ و گەلەری و سەکۆی ئازاد و پارک و داری بەردار.[3]
- ئاژەڵی دڕندەی گورگ لە دەشتی #هەریر# زیاد بووە، لە ماوەی هەفتەیەکدا زیانی بە چوار ماڵە مەڕدار گەیاندووه و پەلاماری نزیکەی 200 سەر مەڕ دراون، مەڕدارەکان دەڵێن زیاتر لە سەدەیەکە به و شێوەیە گورگ زیانی لێ نەداون و زۆر نەبوون.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دووەمین کۆنفرسانی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دروشمی بە پێشەنگایەتیی گەنجان، بەرەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فرە ڕەنگ و دیموکراتیک لە #کۆبانێ# لەڕۆژی 3هەمین-ی خۆیدا ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتایی هات. لە کۆنفڕانسەکەدا ئەنجومەنی گەنجانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی دامەزرا.[2]
- بە گوێرەی زانیارییەکان، یەکینەتایبەتەکانی قەسەدە لە ناوچەی باغۆز-ی دێرەزۆر هەزار سیڤیلی دیکەیان لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کردووە و لە ناوچە ئارامەکان جێگیریان کردوون. لە لایەکی دیکەوە قەسەدە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، 3 #شەڕڤان# کە کۆتایی ساڵی 2018 لە لایەن چەتەکانی داعشەوە بە دیل گیرابوون، ڕزگار کراون. ئه و شەڕڤانانە بە چەپڵە و تی لی لی لە لایەن هاوڕێکانیانەوە پێشوازییان لێ کرا.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمریکا تەواوی هێزە سەربازییەکانی لە سوریا ناکشێنێتەوە، بەڵکو بەشێکی کەمیان لەو وڵاتە دەهێڵێتەوە، کە نزیکەی 200 سەرباز دەبن.[5]
- سیاسەتمەداری کورد مەحموود کایا کە خەڵکی شاری چەولیک-ی باکووری کوردستانە و لە مانگی حوزەیرانی 2018 لە شاری دۆسلدۆرفی ئەڵمانیا لە لایەن پۆلیسی ئەڵمانیا دەستگیرکرابوو، ئەمڕۆ بەمەرج ئازاد کرا.[2]
- نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی سیڤیل، ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار، ئەکادیمیسیەن و حقووقناسان لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان و پشتگیری کردن لە مانگرتنەکانی دژ بە گۆشەگیری، پلاتفۆڕمێکیان دامەزراند. (پلاتفۆڕمی ژیان لە دژی گۆشەگیری) به و مەبەستەی وەڵامی داواکارییەکانی مانگرتوان بدرێتەوە، لە ئاستی ئەورووپادا کاری دیپلۆماتی و سیاسی دەکات.[2]