ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) دەربارەی دوایین چالاکییەکانی گەریلا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە لە ئەنجامی چالاکیی گەریلا لە ناوچەی بارزان و سێرت 9 سەربازی تورکیا کوژراون. هەروەها هێزەکانی گەریلا قولەیەکیان لە ناوچەی قلابان بەتەواوی ڕووخاندووە و لە ناوچەی بەستا-ش گورزیان لە یەکینەیەکی شاراوە داوە.
دەقی ڕاگەیەنراوی هەپەگە:
لە بارزان لایەنی کەم 5 سەرباز کوژران
(هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، ڕۆژی 21ی تشرینی یەکەم\29ی ڕەزبەر لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییەکیان کرد. زانیاریی بەرفرەوان دەربارەی چالاکییەکە وەهایە:
هێزەکانمان کاتژمێر 6:30 لە ناوچەی بارزان-ی باشووری کوردستان دژی سەربازانی دوژمن لەسەر گردی بایراک چالاکییەکیان ئەنجام دا. له چالاکییەکەدا سەربازێک کوژرا. کاتژمێر 10:30 هێزەکانمان لە داگیرکەرانی سەر گردی خوەدێ-یان دا لە هەمان ناوچە. لە ئەنجامدا گورز لە ڕەبایەکانی دوژمن درا و 4 سەرباز کوژران.
هێزەکانمان کاتژمێر 15:50 لە ناوچەی #سیدەکان#-ی باشووری کوردستان دژی سوپای تورکیای داگیرکەر لەسەر گردی لێلیکان، چالاکییەکیان ئەنجام دا. دەستڕێژی لە پەناگە و سەنگەرەکانی دوژمن کرا. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە. سوپای تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە ئۆبوس و هاوەن هێرشیان کردە سەر ناوچەکە.
لە قلابان قولەیەکی سەربازی ڕووخێنرا
ڕۆژی 21ی تشرینی یەکەم\29ی ڕەزبەر کاتژمێر 11:45 لە ناوچەی قلابان-ی شرناخ لە دژی یەکینەکانی دوژمن لەسەر گردی مەیموون، چالاکییەکیان ئەنجام دا. لە سەنگەر، پەناگە و قولەکانی سەر گردەکە درا. لەم چالاکییەدا کابینەیەک و قولەیەکی گەورە بەتەواوی ڕووخێنران. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە.
لە سێرت 4 سەرباز کوژران
سوپای تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 18ی تشرینی یەکەم\26ی ڕەزبەر لە ناوچەی هەرەکۆل-ی سێرت بە ژمارەیەکی زۆری تیمە تایبەتەکان، جاش و کۆنترا(هێزەکانی دژە گەریلا)کانی لە دەڤەری شەهید بەرخوەدان، شەهدی جانخورت، ڕێڕەوی سۆریان، دەروازەی عەگیدان، دەروازەی چەپەر و دەستەسۆر دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. هێزەکانمان ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەم\28ی ڕەزبەر کاتژمێر 7 لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال #ئامەد# و شەهیدانی بەستا-دا، دژی یەکینەیەکی ئۆپەراسیۆنە بەفرەوانەکە چالاکییەکیان ئەنجام دا. لە 2 قۆڵەوە لە یەکینەکەی دوژمن درا و 4 سەرباز کوژران. هێزەکانی داگیرکەر دوای چالاکییەکە بڕێکی زۆری کەلوپەلە سەربازییەکانیان بەجێهێشت و هەڵاتن. کۆپتەرە هێرشبەرەکانی هێزەکانی داگیرکەر بۆمبارانی ناوچەکەیان کرد. دوای ماوەیەکی کەم لە چالاکییەکە، هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دوژمن بەبێ ئەنجام لە ناوچەکە کشانەوە.
لە بەستا گورز لە یەکینەیەکی شاراوە درا
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستادا، ئێوارەی 21ی تشرینی یەکەم\29ی ڕەزبەر لە مەیدانی ئیکیزجە-ی سەر بە شاری شرناخ و شارۆچکەی جزیر گورزیان لە یەکینەیەکی شاراوە دا کە دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردبوو. لەم چالاکییەدا گورزی تووند لە سەربازانی دوژمن درا. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە.
ڕاستکردنەوەیەک
لە ڕاگەیەنراوی 26ی ئابی 2018دا ڕامانگەیاندبوو کە ڕۆژی 21ی ئاب لە دەوروبەری گوندی لسەک-ی ناوچەی ئەلباکی وان لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیای داگیرکەردا هەڤاڵمان ئاندۆک (نائیم تورکۆز) خۆی ڕادەستی دوژمن کردووە. دوای ئەوەی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە دەربارەی بابەتەکە کرا، ئاشکرابوو کە هەڤاڵمان ئاندۆک خۆی ڕادەستی هێزەکانی دوژمن نەکردووە، بەڵکو بە دیل گیراوە. ئێمە ئەمە ڕاست دەکەینەوە و بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین.)[1]
#22-10-2018#