فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە پەرلەمانی عێراق، بەیاننامەیەکی لەبارەی ئەو هێرشە تیرۆرستییە بڵاو کردەوە، کە کرایە سەر بنکەیەکی هێزی پێشمەرگە لە باکووری #هەولێر#.
ئەمڕۆ دووشەممە #01-01-2024#، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرش و کردەوە تیرۆریستییە دەکات، کە بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی قارەمانی لە باکووری هەولێر کردە ئامانج و زیانی دارایی لێ کەوتەوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو: دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکان، بە شتێکی قبووڵنەکراو و پێشهاتێکی مەترسیدار دادەنرێت، کە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و سەلامەتیی هاووڵاتییانی دەکاتە ئامانج، هەروەها ئاماژەیە بۆ لاوازییەکی گەورە لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە لە مامەڵەکردنی جددی و یەکلاکەرەوە لەگەڵ ئەم گرووپانەدا، کە پاڵپشتیی داراییان بۆ دابین دەکرێت و چەکدار دەکرێن لەلایەن ئەو لایەنانەی کە نایانەوێت سەقامگیری لە عێراقدا بە گشتی هەبێت.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەکات: هەنگاوی خێرا و بەپەلە بگرێتە بەر، ئەو گرووپە لەیاسادەرچوانە و ئەوانەی هاوکارییان دەکەن ڕابگرێت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات، ڕووبەڕووی یاسایان بکاتەوە، کار بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسمانی عێراق بکات، لێکۆڵینەوە بکات لە شوێنی ئاڕاسەتەکردنی ئەو فڕۆکە بۆمبڕێژکراوانە و شێوازی هاوردەکردنیان و ئەو لایەنانەی کە گرووپە لەیاسادەرچووەکان بەم فڕۆکانە پڕچەک دەکەن.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوەش کراوەتە: ھەرێمی کوردستان بە سەرسەختی دەمێنێتەوە بەرامبەر بەو کەسانەی کە ھەوڵی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری دەدەن و مەترسی لەسەر سەلامەتیی ھاووڵاتییانی دروست دەکەن، ئەم هەوڵە نائومێد و بەدبەختانە بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانی پڕشکۆ، سەرکەوتوو نابێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=